بچووکترین قورئانی جیهان لە ئێرانه
نووسه‌ری قورئانی که‌ریم باس له نووسینی بچووکترین قورئانی جیهان ده‌کات و ده‌ڵێت که ئه‌م قورئانه پاش ته‌واوبوونی له کتێبی گینس تۆمار ده‌کرێت.
ڕائین ئهکبهرخانزاده له په‌راوێزی ڕێ و ڕه‌سمی ڕوونوێنی گه‌وره‌ترین و به‌نرخترین قورئانی ده‌ستنووسی زێڕ و زیوی جیهان که له قوتابخانه‌ی ئیمام سه‌جاد (ع) له شاری قۆم به‌ڕێوه‌چوو، ئاماژه‌ی به کتێبی بچووکترین قورئان دا و ڕایگه‌یاند: له ئێستادا نووسینی بچووکترین قورئانم له سه‌ر کاغه‌زی 7.5 میلی مه‌تری ده‌ستپێکردووه.
ناوبراو ڕایگه‌یاند که له پاش ته‌واوبوونی کاری نووسینی ئه‌م کتێبه، له کتێبی گینس ناوه‌که‌ی تۆمار ده‌کرێت.
ئه‌م نووسه‌ره‌ی قورئان به ئاماژه به نووسینی گه‌وره‌ترین و به‌نرخترین قورئانی ده‌ستنووسی زێڕ و زیوی جیهان، ڕایگه‌یاند: کاری نووسینی ئه‌م کتێبه یه‌ک ساڵ کاتی بۆ ته‌رخان کراوه.
ڕائین ئهکبهرخانزاده هه‌روه‌ها وتی: ئه‌م قورئانه ته‌نیا قورئانی زێڕ و زیوی جیهانه که به شێوازی نووسینی عوسمان تاهایه و تێیدا 60 کیلۆ زیو و یه‌ک کیلۆ زێڕی 24 عه‌یار به‌کار هاتووه.
سەرچاوه: سایتی جام کوردی