زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان له ره‌مه‌زاندا
زۆرێك له‌و جگه‌ره كێشانه‌ی به‌رۆژ و ده‌بن، پێش خواردنی ژه‌می به‌ربانگ و دوای خواردنی ئه‌و ژه‌مه ده‌ست ده‌كه‌ن به‌جگه‌ره كێشان، به رای پسپۆڕانی ته‌ندروستیش جگه‌ره كێشان له‌م دو كاته‌دا زیانه‌كانی زیاترن، به‌راورد به كاته‌كانی دیكه.
پزیشكه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن كه كێشانی جگه‌ره‌یه‌ك پێش نان خواردن، زیانی (10) جگه‌ره‌ی هه‌یه كه له كاتی دیكه‌دا ده‌كێشرێت، ئه‌ویش به‌هۆی به‌تاڵی گه‌ده‌ی مرۆڤ و نه‌خواردنی هیچ جۆره خۆراكێك.
جگه‌ره كێشان له‌و كاتانه‌دا ئه‌گه‌ری توشبون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ هه‌روه‌ها جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی دیكه زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها فشاری خوێن به‌رزده‌كاته‌وه.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر جگه‌ره‌كێشان ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتوه مانگی ره‌مه‌زان ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ وازهێنان له جگه‌ره، چونكه له‌و مانگه‌دا به‌هۆی جگه‌ره نه‌كێشان له رۆژدا له‌ش مادده‌ی ئهندرۆین ده‌رده‌دات كه ئاره‌زوی وه‌رگرتنی نیكۆتین له له‌شدا كه‌مده‌كاته‌وه.
سبەی