شهوبێداری لە شەوەکانی قەدر لەهەموو جێگهی ئێراندا
شهوبێداری لە شەوەکانی قەدر یەکی لە ئەو رێوڕەسمە تایبەتیەکانی شەوانی قەدری مانگی رەمەزان لەهەموو وڵاته ئیسلامیەکانه.خەڵکی کۆماری ئیسلامی ئێران وەکۆ تەواوی موسڵمانان لە تەواوی پارێزگاکان ، لە سێ شەو لە مانگی رەمەزاندا شەوبێداری ئەکەن و تا بەر له کاتی سەحەر لە مەزگەوتەکان، ئیمام زایەکان و.... لەگەڵ خوای خۆیان دا سکاڵا دەکەن و داوای لێبۆدن دەکەن تا خوای گهوره تەواوی تاوانەکانیان پێیان ببەخشێ.
ھەروەها خەڵکی ئێران بێرو باورەیان هەیه که لە شەوانی قەدر، یانی شەوی 19،21،23 مانگی رەمەزاندا دەتوانن لەخوای مەزن داوای گۆڕانی خوانووسی خۆیان به چاک ترین شێواز بەکەن.
ھەروەها شەوی 21 مانگی رەمزان یانی دوومین شەوی قەدر بهرانبهر ه لەگەڵ شەوی شەهید بوونی حەزرەتی عەلی (ع) ئیمامی ئەوەڵی شیعەکان جیهان دا . لە ئەم شەوە خەمباره هەموو خەڵکی ئێران ڕیوەسمی تازیەتی بۆ ئەو سەرۆکه بە پا دەکەن.