وشدارییدانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان له‌مه‌ڕ مه‌ترسیی قات و قڕی له سووریا
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کاروباری مرۆدۆستانه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان ، سه‌باره‌ت به مه‌ترسی قات و قڕی له سووریا وشداریی دا.
یان ئیگلهند سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کاروباری مرۆدۆستانه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان و ڕاوێژکاری ستێفان دی میستو‌رای نێردراوی تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان بۆ کاروباری سووریا به‌ئاماژه به‌وه‌ی که ئێستا به‌سه‌دان هه‌زار که‌س له خه‌ڵکانی جیهان، بێ به‌شن له یارمه‌تییه مرۆییه‌کان، وتی: سووریا له‌سه‌روبه‌ندی قاتی وقڕیهکی بێ وێنه دایه.
ئیگلهند وتی؛ خراپ بوونی خۆراکی منداڵان له هه‌ندێ ناوچه‌ی سووریا که له‌ده‌ست داگیرکه‌رانی تیرۆریست دایه، به‌جۆرێکه که ئه‌گه‌ر یارمه‌تییان نه‌درێت، بێگومان له برسێتی گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کاروباری مرۆدۆستانه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان هه‌روه‌ها داوای له وڵاتانی جیهان کرد، یارمه‌تی ئه‌و ڕێکخراوه بده‌ن بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به ئاتاج و موحتاجان.
قه‌یران له سووریا له ساڵی2011وه به هێرشی به‌رفراوانی گرووپه ڕه‌شه‌کوژه‌کان و به‌پاڵپشتی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی له‌و تیرۆریستانه، بۆ رووخاندنی حکومه‌تی یاسایی و ڕه‌وای به‌شار ئه‌سه‌د ده‌س پێ بووه.
له ده‌سپێکی ئه‌و قه‌یرانه‌وه، هه‌زاران که‌س له خه‌ڵکی بێتاوانی سووریا کوژراون و به ملوێنان که‌سیش ئاواره بوون.
سایتی سەحەر