• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 83
  • چوار شەممه 5/3/1395
  • رۆژژمێر :

ئاوارەی سورییەو تەمەنی نەگەیشتووەتە 8 ساڵ

لەیەكەم بینیندا واهەستدەكەیت پیاوێكی بەساڵاچووە، بەڵام كەجوان لەحاڵەتی محەمەد عەبدولمەجیدی منداڵ  ورد دەبیتەوە، دەبینیت تەمەنی نەگەیشتووەتە 8 ساڵ، ئەو هەڵگری دڵی منداڵ‌و روحی منداڵ‌و جەستەی منداڵە، بەڵام روخساری وەها دەرناكەوێت.
 
بەپێی هەواڵێكی  ماڵپەڕی (TRT)ی توركی، ئەو منداڵە لەگەڵ خێزانەكەیدا كە لەپێنج كەس پێكدێن، لەجەنگی سوریا هەڵاتوون‌و لەشاری باتمانی توركیا نیشتەجێن، ئەو بەدەست نەخۆشی پیری پێشوەختەوە دەناڵێنێت كە كاریگەریی بۆ سەر جوڵەو جەستە لاوازەكەی هەیە كە كەمترە لە 20 كلگم، كاریگەریشی روخساری دەرەكی‌و توانای هەناسەدانی هەیە كە بەباشی هەناسەی پێنادرێت.

وەك ئەو ماڵپەڕە لەزاری شیرین عەبدولمەجید دایكی منداڵەكەوە بڵاویكردووە، منداڵانی گەڕەكە لەڕوخساری محمەد دەترسن، ئەوەش وایكردووە كەس نەدۆزێتەوە تا یاریی لەگەڵدا بكات، بۆیە هەمیشە دادەنیشێت‌و دەست بەگریان دەكات.

دایكی محەمەد دەڵێت، لەسوریا هەوڵیانداوە چارەسەری بكەن، بەڵام بێ‌ ئاكام بووە، بۆیە لەپاش بەرپابوونی جەنگ هاتوونەتە توركیاو هیوایان وایە لەوێ‌ یان لەهەر جێگەیەكی تر، چارەسەرێك بۆ منداڵەكەیان بدۆزنەوە.

خەندان-