• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2290
  • چوار شەممه 5/3/1395
  • رۆژژمێر :

مانای هاوسەرگیری کردن لە خەودا


 

بێگومان رۆژانە خەو دەبینین، رەنگە زۆریمان بیر نەمێنێت بەڵام رەنگە هەندێکی سەیر بێت بەلامانەوە ئارەزوو بکەین تا بزانین ماناکەی چییە؟ بەڵام مەرج نیە هەموو خەوێک راست بێت یاخود مانای هەبێت.

ئەگەر کچێک لە خەودا هاوسەرگیری کرد لەگەڵ پیاوێکی باشدا، بەتایبەت ئەگەر لەشەوی هەینید بوو ئەوا مانای خۆشی و هاتنی خێرە.

ئەگەر پیاوێک لە خەویدا کچێکی مارە بری، ئەوا مانای وایە هیوایەکی دێتە دی ئەگەر ژنێکی مارە کرد ئەوا مانای وایە ئەو هیوایە یان ئەو شتەی بەتەمایەتی نایەتە دی.

ئەگەری هاوسەرگیریت لەگەڵ خانمێکی جوان و سەرنجراکێشدا کرد، مانای خۆشی هاتنی بۆنەیەکە.

بێگومان جۆری خەوەکەت دەگۆرێت و راکانیش زۆرن دەربارەی خەو، هەندێک دەڵێن ئەگەر لە خەودا بەشداریت لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا کرد، مانای بەخشینی هیوا و ئومێدە لە ژیاندا، ئەگەر لەئاهەنگی هاوسەرگیریدا بویت و خۆشت هاوسەرت هەبوو مانای وایە ئەو زاوایە گونجاو نیە و باش نیە.

ئەگەر هاتوو لە لەخەودا هاوسەرگیریت کردبوو بەڵام ئەو کەسە دیارنەبوو، ئەوا مانای وایە تووشی کێشەیەک دەبیت.

 

خەندان لایف