• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 197
  • شەممه 1/3/1395
  • رۆژژمێر :

ناساندنی قەزای سەقز

شاری سەقز یەکێکە لە شارەکانی پارێزگای کوردستانی ئێران. سەقز له باکوور بە بۆکان، لە ڕۆژهەڵات بانە و لە ڕۆژاوا بە دیواندەرە و سنە ڕێگای هەیه. ژمارەی دانیشتوانی شاری سەقز بە پێی دوایین سەرژمێری فەرمی ١٣١،٣٤٩ کەس دەبێت.

 زمانی خەڵکی سەقز کوردی سۆرانیە. شاری سەقز ٨ ھەرێمی لە خۆ گرتووە کە بریتین لە: میرەدێ، تورجان، تیلەکۆ، خوڕخوڕە، سەرشیو، زێویە، کوڵتەپە.
لە ناوچەی دەوروبەری سەقز دەیان شوێنی مێژوویی و کۆنی وەک ئەشکەوتی کەرەفتوو و قەڵای زێویە و گۆڕە بەردینەکانی قەپڵانتوو ھەن کە دەگەڕینەوە بۆ سەردەمی پێش ھاتنی ئارییاییەکان. دوای ھێرشی سەکاکان و گرتنی ناوچەکە بە ساکز یان سەکاکز ناونرا. دوای ھێرشی ھەڤەخشترە پاشای ماد، کە توانی سەکاکان لە ناو بەرێت، ئەم شارە بە ناوی سەقز مایەوە.

 شاری سەقز پایتەختی "ماناییەکان" (دەوڵەتێ لە دەوڵەتەکانی ماد) بووە.لە دوای دامەزراندنی حکوومەت بە شێوازت مۆدێرن لە ئێراندا بە ھۆی پێنە‌گەیشتن و نەدانی کەل‌و‌پەلی پێویست لە لایەن ڕژێمی حاکمەوە گوندنشینەکان بۆ گوزەرانی ژیانیان زۆرتر ڕوویان کردووتە شاری سەقز؛ کۆچ کردنی گۆندنشینەکان بوەتە ھۆی کەم بوونەوەی کاری کشتووکاڵ لەم ناوچەدا.
سەقز لە ھاویندا ڕۆژانی گەرم و شەوانی فێنکی ھەیە. بەلام لە زستاندا ھەوایەکی زۆر سارد و ئەستەمی ھەیە. دەرووبەری شاری سەقز چەن کێوی بەرزی لێیە، کە دەتوانین لە ناویاندا نەکەرۆز، وەنەوشە، ئاڵمەڵوو و کێوی مێرگەنەخشینە ناو بەرین. کێوەکانی شاری سەقز ھەر وەکوو بەشەکانی تری کوردستان دەوری سەرەکی لە شێوەی ژیانی ئاژەڵداری و کشت‌وکاڵ ھەیە. چۆمێک کە لە بەناو شاری سەقز تێپەڕ دەبێت ناوی چۆمی زێڕینەیە‌ و بە چەمی سەقز ناوی لێ‌دەبەن کە بە ھۆی گەورە بونەوەی شار دەتوانین بڵێن چۆمی زێڕینە شاری سەقز دەکات بە دوو لەتەوە.

 ڕۆژانی پشوودان جێگای سەیران و شادی و ھەڵپەڕکێ و یاری خەڵک بووە. ھەروەھا بۆ بەربەرەکانێ لە بەرانبەر داگیرکەراندا چیاکانی سەقز سەنگەڕێکی پۆڵاین بووە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی مرۆڤی ئەم ناوچە. لە ڕووبارەکانی سەقز ماسی سپی و قزەل‌ئالا دەژین. ماوەیەکە لە ‏چۆمەکانی ئەم ناوچە گەڕای ماسییە جۆراوجۆرەکان پەروەردە دەکەن، کە ئەمە دەبێتە ھۆی دروست بوونی جۆری زیاتری ماسییەکان.

 

ناوی گەڕەکە بەناوبانگەکان :

 

بازاڕی جووەکان لە سەقز بەشێکە لە بازاڕی سەرۆ
سەقز لە دوو بەشی کۆن و تازە پێک دێت، لە ساڵانی پێش لە شۆڕشی ئیسلامیدا خەڵکی ناوشاری سەقز لە بەشی کۆنی ئێستادا دەژیان و پێشەیان ئاسنگەری و بازرگانی بوو، هەروەها هەندێک لە ئاغەواتە دەوڵەمەندەکانیش لە بەشی کۆندا دەژیان. بەشە کۆنەکەی سەقز، ئەم چەن کۆڵانە لە خۆی دەگرێت:
ناوقەڵا، بازاڕ سەرۆ، ساحلی، دەباغی، کاروانسەرای تاژەوانچی، حەمام شێخ، حەمام خان، کەوەسوار، کانی ئاشقان، کانی گەرمکاو، سەر پەچە، کانی ‌حەمەو بەو
گەڕەکە تازەکانی سەقزیش ئەمانەن:
حەماڵاوا، قەرەچیاوا، شەهرەک دانژگا، بەردبڕان، تەپ ماڵان، تازاوا، کەریماوا، سەرچنار، ماڵە گولان، شاناز، سەعدی، سیلۆ، ڕوودەکی، تەپەی شافێعی

شــــار نیوز