• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 169
  • سێ شەممه 14/2/1395
  • رۆژژمێر :

ساڵھاتی شەھیدبوونی حەزرەتی ئیمام موسا کازم (ع)

حەزرەتی ئیمام موسا کازم (ع)


 
ئەمڕۆ رێکەوتە لەگەڵ ساڵھاتی شەھیدبوونی حەزرەتی ئیمام موسا کازم (ع) نەوەی پاکی رەسوڵی خوا (دخ)  .
25ی رەجەبی ساڵی 138 ی کۆچی، حەزرەتی ئیمام موسا کازم (ع) شەھید کرا .
 
 ئیمام موسا کازم ساڵی 128ی کۆچی لە ناوچەی ئەبوا لە نێوان مەککە و مەدینە ھاتەسەر دونیا . ئەو حەزرەتە تا 20 ساڵی لە لای باوکی بەڕێزی واتە ئیمام جەعفەری سادق پەروەردە بوو . ئیمام موسا کازم (ع) دوای شەھیدبوونی باوکی ، بۆ ماوەی 35 ساڵ رێبەرایەتی موسوڵمانانی لە ئەستۆ بوو .
لە سەردەمی ژیانی ئەو حەزرەتەدا کە رێکەوت بوو  لەگەڵ چاخی گەشەی زانست و شارستانیەتی ئیسلامی و گەشەی پەیوەندی لە گەڵ گەلانی دیکە ، زانیاری و مەعاریفی ئیسلامی لە لایەن زانایان و شەرعزانانی قوتابی ئیمام موسا کازم لە جیھاندا بڵاودەبۆوە . ئیمام موسا کازم (ع)  لە گەڵ ئەوەدا دەستیشی دایە خەباتێکی بێوچان لە دژی ھارون رەشید دەسەڵاتداری عەباسی . سەرەنجام ھارون رەشید کە ترسی سسست بوونی حکومەتەکەی ھەبوو ، ئیمام موسا کازمی گرت و راپێچی بەندیخانەی کرد .  بەڵام ئەو حەزرەتە لە بەندیخانەش ھەوڵی خۆی دا بۆ رێنوێنی کردنی جەماوەر تا ئەوەی کە ھارون دەسەڵانداری عەباسی لە پیلانێک دا ئیمامی ژارخواردوو  و شەھید کرد .

 

سایتی رادیو کردی