سودی زه‌یتی زه‌یتون بۆ ده‌موچاو

زه‌یتی زه‌یتون له‌به‌رهه‌می زه‌یتون دروستدهبێتو بۆ خواردن دروستكردن‌و ته‌ندروستی بهكاردێتو ده‌چێته پێكهاته‌ی سابونه‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ئه‌و زه‌یته به‌كاردێت چونكه ته‌ندروسته‌و به‌سوده‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده بهڤیتامینو خۆراكی ته‌ندروست، هاوكات چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی دژه ئۆكسیدو هه‌وكردنی تێدایه بۆ پاراستنی پێست له‌نه‌خۆشیه‌كان وه‌ك شهقبردنو هه‌وكردنی پێست.
ماڵپه‌ڕی ئهخبارونا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه به‌كارهێنانی زه‌یتی زه‌یتون زۆر به‌سوده بۆ ده‌موچاو، چونكه یارمه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفتانه ده‌دات زیپكه، سوتانی پێستی ده‌موچاو، تێكچونی پێست، دروستبونی نیشانه‌ی سه‌رپێست، یارمه‌تی شێداركردنی پێست دهداتو نه‌رمی ده‌كات، رێگری له‌نیشانه‌كانی پیربونی ده‌موچاو ده‌كات، له‌شێرپه‌نجه‌ی پێست دهیپارێزیات، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌دژه ئۆكسیدو به‌رگری لهگهردیلهكانی جه‌سته ده‌كات، پێستی ده‌مووچاو سپی ده‌كاته‌وه‌و خاوێنی ده‌كاته‌وه یارمه‌تی لابردنی پێستی مردوه ده‌دات.
جگه له‌وانه یارمه‌تی لابردنی مكیاج دهداتو لهژهرهایبون دهیپارێزیتو خانه‌كانی چالاك دهكاتو روهنهقی پێدهداتو ده‌توانرێت
بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێك به‌كاربێت له‌وانه:
• وه‌ك ماسكێك بهكاردههێرێت بۆ ده‌موچاوێكی چه‌ورو لابردنی په‌ڵه‌ی پێست.
• توانای خلاوێنركردنهوهی پێستی چه‌وری هه‌یه.
• ده‌چێته قوڵای پێست‌و سود به‌خانه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت.
• دهستو په‌نجه لهشهقبون ده‌پارێزێت.
سایتی جام کوردی