• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 202
  • یەكشەممه 5/2/1395
  • رۆژژمێر :

پێغەمبەری ئیسلام و گۆرانی قیبله

گۆرانی قیبله

 

پێغەمبەری ئیسلام لەو ماوایەی که له مەککه دا بوو، وه تا ماوەیک له دوای کۆچی بۆ یەسریب به فەرمانی پەروەردگار له نوێژەکانیدا رووی ئەکرده "بەیتول مەقدەس " دوای ئەوه که جووەکان دوژمنایەتی خۆیان ئاشکرا کرد ئەو مەبەستەیان کرده راگەیاندنی خراپ لەسەر پێغەمبەر وه ئەیان وت ئەو له ئاینەکەی خۆی سەربەخۆ نیه بۆ نوێژ کردن وه روو ئەکاته قیبلەی ئێمه.

جەنجاڵێکی زۆز لەسەر ئەو مەبەستەیان بەرپا کردبوو ، وه پێغەمبەر لەو بارەوه زۆر قەڵس ئەبوو ، شەوانه روو له ئاسمان بوو ، وه چاوەرێی وەحی بوو ، تا به گەیشتنی فەرمانی نوێ بتوانێ پرو پاگەندەی جووەکان هەڵوەشێنێتەوه.

حەڤده مانگ له دوای کۆچی بۆ مەدینه له کاتێکدا که پێغەمبەری ئیسلام دوو رکات نوێژی نیوەرۆی له گەڵ موسڵماندا ئەنجامدابوو ، فریشتەی وەحی هەواڵی گۆرینی رووگەی بەرەو کەعبه پێ راگەیاند وه دوو رکاتەکەی تری هەمان نوێژی رووی له کەعبه تەواو کرد.

فەرمانی خوا بۆ گۆرینی قیبله بەم جۆره بوو : (ئێمه تۆ ئەبینین که تەماشای ئاسمان ئەکەیت ، ئێسا رووت ئەکەینه قیبلەیەک که خۆت حەزت لێیه ، کەواته رووت وەر بگێره بۆلای مزگەوتی حەرام ، وه له هەرکۆی بن رووی خۆتان بکەنه ئەولایه ، بەراستی خاوەنی کتێب ئەزانن ئەوه هەقەو لەلایەن پەروەردگایانەوه هاتووه ، وه خوا لەوەی که ئەنجامی ئەدەن غافڵ‌و بێ ئاگا نییه).

گۆرانی قیبله که موسڵمانەکانی سەر بەخۆ کرد ، رووداوێکی زۆر سەخت بوو بۆ جووەکان بەڵام ئەم جاره ئاهەنگێکی تریان گێرا که بۆچی موسڵمانەکان قیبلەی چەند ساڵەی خۆیان گۆڕی ؟ خوای میرو مەزن پێش ئەوەی که قیبلەکەیان بگۆرێ ئەو بابەتەی بۆ پێغەمبەر (ص) روون کردبوەوە، وه وڵامی ئەوانی دابووەوه، که خۆر هەڵاتو خۆر ئاوا وه تەواوی ئەم سەر زەویه هی خوایەو بۆ هەر لایەک که بیەوێت روو وەر بگێرن ئەبێ روو لەو شوێنه بکەن له نوێژ کردندا چونکه هیچ شوێنێک لەم زەوەیدا له خۆیەوه پێرۆز نیه بەڵکو پێرۆزیەکەی له خواوەیه.

خوای میر و مەزەن له قورئاندا ئەفەرموێ: ( بەم زوانه هەندێ نەزان لەم خەڵکه ئەڵێن : چ شتێک ئەوانی (موسڵمانەکان) لەم رووگەیه که له سەری بوون وەرگێرا؟ بڵێ خۆر هەڵاتو خۆر ئاوا هی خوایه وه هەر کەسێک خوا بیەوێت بەرەو رێگای راست هیدایەتی ئەکات) بەو جۆره جووەکان وڵام درانەوه بیانوی پرو پاگەندەی خراپیان نەما، وه بەگۆرانی قیبله پەیوەندی هاوبەش که له نێوان پەیرەوانی دوو ئاینی نوێ و کۆن بوو نەماو پچرا ، وه ئەم دوانه له یەک جیا بوونەوه، وه پەوەندی له نێوانیاندا زۆر خراپ بوو، لەم بارەوه خوای میر و مەزەن ئەفەرمووێ:" بەراستی (وادیاره) ئەگەر تۆ هەموو جۆره بەڵگەیەک بۆ ئەو تاقمەی که خاوەن کتێبن بهێنی پەیرەوی له قیبلەی تۆ ناکەن،وەتوش ئیتر پەیرەوی له قیبله ئەوان مەکه ئەگەر تۆ دوای ئەوە که ئاگاداری و زانستت بۆ هات له هەوا و هەوەسی ئەوانە پەیرەوی بکەی بەراستی تۆ لەو دەمەدا لە زاڵمانی.

 

له ئایەتەکانی قورئان بەم جۆره روون دەبێتەوه له گۆڕانی قیبله لەلایەنی خوای موتەعالەوە جیگه لەوەی که عیب و ناتۆرەی جووەکانی پێ ساغ کردەوە تاقیکردنەوەی موسڵمانەکانیش بوو، تا بزانێ تا چ ئەندازەیەک ئیمانیان بەهیزە و بێ چەندوچوون لە بەرانبەری فەرمانی خوا تەسلیم بوون،

بۆیه ئەفەرموێ:(ئێمه ئەو قیبلەی که له پێشدا رووتان تێ ئەکرد تەنیا بۆ ئەوەمان دانابوو، تا بزانن ئەوانەی که له پێغەمبەر پەیرەوی ئەکەن ( له کاتی وەرگێرانی قیبله ئەگەرێنەوه بۆ چەرخی نەفامی) لەوانەی که ناگەرێنەوه جیا بکەینەوه، وه هەر کەس بۆ دواه بگەرێتەوه زیان بەخوا ناگەیەنێت هەر چەنده ئەم کاره بێجگه لەوانه که خوا هیدایەتیانی کردوه ، بۆ ئەوانی تر زۆر گەورەیه، خوا هەرگیز ئیمانی وون ناکات ، چونکه خوا سەبارەت به خەڵک دڵنەرم و د ڵاوایه).

له هەندی ریوایەت ، تەفسیری ئەو ئایەتانه بەم جۆره هاتووه، خەڵکی مەککه حەزیان له کەعبه ئەکرد خوای میر و مەزەن به شێوەی کاتی له مەککەدا (بەیتول مەقەددەسی) کردبووه قیبله تا بروادارانی دڵسۆزو پەیرەوی کەر (به پێچەوانەی ئەوەی که حەزیان لێیه) تەنیا له بەر فەرمانی خوا و پێغەمبەر، روو لەو شوێنه نوێژ بکەن تا لەگەڵ کەسانێک که خۆ پەرست و نافرمانن جیا بکرێنەوه، بەڵام له مەدینه چونکه خەڵک زۆر حەزیان له بەیتوول مەقەددەس بوو خوا کەعبەی به قیبلە هەڵبژارد تا ئەم دوو دەستەیه لەیەک جیا بکرێنەوه.