ساڵی 2016 گرمترین ساڵ له جیهاندا ده‌بێت

زانایانی كه‌شوهه‌وا پێشبینی ده‌كه‌ن پله‌ی گه‌رمی جیهان به‌رله جێ به‌جێ كردنی رێكه‌وتنه‌كه‌ی پاریس به 1. 5 پله به‌رزتر له سه‌رده‌می پێش پیشه‌سازی بوونی زه‌وی تۆمارده‌كرێت.
زانایان تۆماركردنی ئه‌م ڕه‌قه‌مه به هێمایه‌كی مه‌ترسی گه‌وره داده‌نێن، هه‌ربۆیه ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی به‌ناوی وێنه‌ی گیراوی خۆرئابوون(افق) له كهلهپاریس به‌رێوه‌چو به‌مه‌ترسی بۆ زه‌وی ناو ده‌به‌ن.
به‌پێی راپۆرتی جام كوردی ، گویین ئیشمیت سه‌رۆكی توێژینه‌وه‌ی ئه‌نستیتۆی گه‌ردونی ناسا پێشبینی ده‌كات كه ناوه‌ندی پله‌ی هه‌وای جیهان له ساڵی 2016 دا له نێوان 1. 1 بۆ 1. 5 پله زیاد ده‌كات كه‌پێشتر له سه‌رده‌می پێش پیشه‌سازی بوونی زه‌وی (رَێنهسانس) تۆماركرابوو.
دوایین پیشبینییه‌كانی ئه‌م زانایه كه له توێته‌ری خۆی بڵاوی كردوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وا وله ماوه‌ی یه‌كساڵی ڕابردودا به‌ئه‌نجامی گه‌یاندوه و زۆربه‌ی زانایانی جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردوه.
له ماوه‌ی ساڵی ڕابردودا گۆی زه‌وی گه‌رمترین ساڵی خۆی تێپه‌ڕاند كه به‌راورد به سه‌رده‌می پپَش پیشه‌سازی بوونی زه‌وی یه‌ك پله زیاتر بووه.
لێكدانه‌وه‌كانی ئه‌م زانایه وا نیشان ده‌ده‌ات جیهان له ساڵی 2016 دا گه‌رمترین ساڵ له سه‌رده‌می خۆیدا تۆمارده‌كات وهه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ری هه‌یه ماوه‌كه‌ی كورت بێت به‌ڵام ئیشمیت ده‌ڵێت ئه‌مساڵ گه‌رمترین ساڵ ده‌بێت.
هه‌رله‌م باره‌یه‌وه فه‌رمانگه‌ی كهشو هه‌وای به‌ریتانیا پێشبینی ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت له ساڵی 2016دا پله‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وی یه‌ك تا 1. 2پله زیاترده‌بێت له پله‌ی سه‌رده‌می پێش پیشه‌سازی بوونیدا.
جام کوردی