زه‌ریف: ئێران به‌ڵێنه‌کانی خۆی له به‌رجام ئه‌نجام داوه
ڕۆژی ڕابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له نیۆیۆرک و پێش له دیدار له‌گه‌ڵ جان کری به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئێران به‌ڵێنه‌کانی خۆی له به‌رجام ئه‌نجام داوه، وتی: به‌و قسانه‌ی که جان کری ده‌یکات، دیاره ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین که کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه ئاماژه‌پێکراوه‌کان له به‌رجام سوود وه‌ده‌ست بێنێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ئیرنا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له هۆتێل "پالاس"ی نیۆیۆرک به هه‌واڵنێرانی وت: ئه‌مه گرینگایه‌تییه‌کی زۆری هه‌یه که ئاگادار بین به‌رجام گرێبه‌ستێکی هاوه‌سه‌نگ و یه‌کسان بووه.
ناوبراو زیادی کرد: ده‌بێ دڵنیا بینه‌وه که دانوستان و گرێبه‌ست ته‌نیا ڕێگه‌چاره‌ی کێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه و گه‌مارۆ و گوشار ڕێکاری چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یانه نییه.
ناوبراو له درێژه‌دا به ئاماژه به‌وه‌ی که جیاوازی ڕاوبۆچوونی ئێمه له زۆربه‌ی پرسه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا هێشتا جیدییه و هه‌روا ماوه‌ته‌وه، جه‌ختی کرد: هیوادارین که لێدوانه‌کانی جان کری ڕێگه‌چاره‌ی نیگه‌رانی بانکه‌کان له ڕوانگه‌ی ئه‌مریکا بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتیشی: هه‌روه‌ها بڕیار درا بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگای گرووپی 1+5 ته‌نیا کێشه‌ی به‌رجام چاره‌سه‌ر بکرێت و ئێمه ده‌مانه‌وێت نیشانی بده‌ین که ئێران و 1+5 توانیان کێشه‌یه‌کی زۆر جیدییان له ڕێگای دانوستان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و هه‌نگاوێکی ئیجابی هه‌ڵبگرن بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئێران بتوانن له گۆڕانکارییه‌کانی دوای به‌رجام تێبگه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران زیادی کرد: شایانی باسه ته‌نیا له ماوه‌یه‌ک که خه‌ڵکی ئێران بتوانن هه‌ست به گۆڕانکارییه‌کانی دوای به‌رجام بکه‌ن، ئێمه‌ش ده‌توانین له پڕۆسه‌ی جێبه‌جێ کردنی به‌رجام به‌رده‌وام بین.