• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 287
  • یەكشەممه 29/1/1395
  • رۆژژمێر :

شه‌رم كردن له‌ خوا

خوا

بێگومان گه‌ر چاكه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێك كرا، ئه‌وا ڕێزو ئه‌ده‌ب به‌رامبه‌ر به‌ چاكه‌كاره‌كه‌ ده‌نوێنرێ‌، پێویستیشه‌ ڕێز‌و ئه‌ده‌بی به‌رانبه‌ر بنوێندرێ‌.

له‌ هه‌موو كه‌سیش شایسته‌ترو پێویست تر،كه‌ ڕێزو ئه‌ده‌بی به‌رانبه‌ر بنوێندرێ‌؛ خوای به‌خشنده‌یه‌، كه‌ چاكه‌و به‌خششه‌كانی نایه‌ته‌ ژماردن [وَإِن تَعُدُّواْ نِعْمَةَ اللّهِ لاَ تُحْصُوهَا.  النحل ....ئه‌گه‌ر هه‌رچی چاكه‌ی خودایه‌ بژمێرن، له‌ ژماردن دوایی نایه‌].

 

شه‌رم كردن له‌ خوا له‌ گرنگترین پایه‌ی ڕێزو ئه‌ده‌به‌ به‌رانبه‌ر به‌ خوای گه‌وره‌.

(الحیا‌ء) شه‌رم له‌ زمانه‌وانیدا مانای پۆشته‌یی، هه‌روا مانای خۆده‌رنه‌خستن، یان ڕازی نه‌بونه‌ به‌ شتێك، كه‌ پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی خوایه‌، یان به‌ ئاشكرا ئه‌نجام نه‌دانی سه‌رپێچی‌و گوناهوتاوان.

هه‌ندێ‌ له‌ زانایان پێناسه‌ی شه‌رم (الحیا‌ء)یان به‌وه‌ كردووه‌، كه‌: ڕه‌وشت‌و ئاكارێكه‌ بۆ وازهێنان له‌ كاری ناشیرین‌و، كه‌مته‌رخه‌می نه‌كردن به‌رانبه‌ر به‌خاوه‌ن ماف.

 

پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، كه‌ شه‌رم خێرو چاكه‌ی به‌دواوه‌یه‌. عیمرانی كوڕی حه‌صین -خوا لێی ڕازی بێ‌- گوتویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: ((الحیا‌ء لا یأتی إلاّ بخیر))متفق علیه‌.

 

پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌ فه‌رموده‌یه‌كدا راڤه‌ی شه‌رم (الحیا‌ء) ده‌كات‌و ده‌فه‌رموێ‌: ((إستحيوا من الله حق الحياء، قلنا إنا نستحي من الله يا رسول الله والحمدلله، قال: ليس ذلك، الإستحياء من الله حق الحياء: أن تحفظ الرأس وما وعى، والبطن وما حوى، وتذكر الموت والبلى، ومن أراد الآخرة وترك زينة الحياة الدنيا، وأثر الآخرة على الأولى، فمن فعل ذلك فقد استحيا من الله حق الحياء....)) وه‌ك پێویست له‌ خوا شه‌رم بكه‌ن، گوتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، سوپاس بۆ خوا ئێمه‌ شه‌رم له‌خوا ده‌كه‌ین، فه‌رموی: ئه‌وها نا. شه‌رم كردن له‌ خوا وه‌ك پێویست ئه‌وه‌یه‌، كه‌ سه‌رت‌و چاو‌و گوێچكه‌و زمانت له‌ گوناهان بپارێزی، زگت‌و ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵا زگدایه‌ له‌ گوناهان بپارێزی، هه‌روا یادی مردن‌و ڕزین بكه‌یت، هه‌ركه‌سێ‌ ڕۆژی دوایی بوێ‌‌و جوانی‌و ڕازاوه‌یی دنیا واز لـێ‌بێنێ‌‌و به‌سه‌ر دنیای هه‌ڵبژێرێ‌، جا هه‌ركه‌سێ‌ ئاوای كرد، ئه‌وا وه‌ك پێویست شه‌رمی له‌ خوا كردووه‌)) رواه الترمذی عن ابن مسعود.

ئه‌بوله‌یسی سه‌مه‌رقه‌ندی (شه‌رم)ی به‌ دووجۆر داناوه‌و گوتویه‌تی: شه‌رم دوو جۆری هه‌یه‌:

1-        شه‌رمێك له‌نێوان خۆت‌و خه‌ڵكدا.

2-        شه‌رمێك له‌نێوان خۆت‌و خوادا.

شه‌رم كردن له‌نێوان‌و خۆت‌و خه‌ڵك ئه‌وه‌یه‌، چاوت بپارێزی له‌و شتانه‌ی ،كه‌بۆت حه‌ڵاڵا نیه‌ ته‌ماشای بكه‌یت. به‌ڵام شه‌رمی نێوان خۆت‌و خوای گه‌وره‌ بریتیه‌ له‌ هه‌ست كردن‌و پێزانین به‌ به‌خششه‌كانی‌و، شه‌رم بكه‌یت  سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی بكه‌یت.