کنگر دژی شێرپەنجەیە
كنگر روه‌كێکی دڕكاویە کە لەوه‌رزی به‌هاردا لە زۆربەی ناوچه‌كانی كوردستاندا هەیە و كه‌سانێكی زۆریش به شێوازی جیاواز ئاماده‌ی ده‌كه‌ن بۆ خواردن و لە توێژینەوەکانیشدا دەکەوتوە کە خواردنی ئەو روکە سودی بۆ تەندروستی هەیە و دژی چەندین جۆری نەخۆشی شێرپەنجەیە.
به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كنگر ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتوه كه خواردنی چه‌ندین سودی بۆ له‌ش هه‌یه و ئه‌گه‌ری توشبون به چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی كه‌م ده‌كاته‌وه.
خواردنی كنگر ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس و هه‌ناسه و مه‌مك، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بونی چه‌ندین ڤیتامین و مادده‌ی سود به‌خش له پێكهاته‌كه‌یدا.
هه‌روه‌ها ئه‌و جۆره روه‌كه شه‌كری خوێن رێكده‌خات و ئه‌گه‌ری توشبون به نه‌خۆشی شه‌كره كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌بێته هۆی رێكخستنی ده‌ردانی ئه‌نسۆلین لای كه‌سانی توشبو به نه‌خۆشی شه‌كره.
به‌و پێیه‌ی كنگر هیچ جۆره چه‌ورییه‌كی زیان به‌خشی تێدا نییه، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی قه‌ڵه‌ویان هه‌یه، ده‌توانن بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌كاریبهێنن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی لاوه‌كی بۆ جه‌سته هه‌بێت.
سایتی سبەی