مانۆڕی په‌یامبه‌ری ئه‌عزه‌م(ص)
دووهه‌م ڕۆژی مانۆڕی په‌یامبه‌ری ئه‌عزه‌م(ص)ی هێزی زه‌وینیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی له ناوچه‌ی میرجاوه‌ی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان(باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران) ده‌س پێ کرا.
به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ بڕیاره له‌و قۆناخه‌ی مانۆڕه‌که‌دا، سێ جۆره هه‌ڵمه‌ت بۆ وێنه، بۆسه‌دانان، ڕێگرتن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوه‌نده گیراوه‌کان له‌دوژمنی گریمانه‌یی، ئه‌نجام بگرێ.
سه‌رداری پاسدار"محه‌ممه‌د پاکپور"فه‌رمانده‌ری هێزی زه‌وینیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران، به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی دووهه‌م ڕۆژی مانۆڕی په‌یامبه‌ری ئه‌عزه‌م(ص)، ئه‌نجامدرانی هه‌وڵه ئاسایشییه هێرشکارییه‌کانی له وێنه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌و مانۆڕه ڕاگه‌یاند و وتی: له مانۆڕه‌کانی ڕابردوودا، کرده‌و هه‌وڵی به‌رگریی له‌لایه‌ن یه‌که‌کانی ئاماده‌ی مانۆڕه‌که‌وه ئه‌نجامی ده‌گرت به‌ڵام یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه جیاوازه‌کانی مانۆڕی په‌یامبه‌ری ئه‌عزه‌م(ص)، ئه‌نجامدانی کرده‌ی ئاسایشیی هێرشکارانه له‌لایه‌ن یه‌که‌کانی جێگیر له شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی مانۆڕه‌که‌یه.
قۆناخی یه‌که‌می مانۆڕی ئاسایشی په‌یامبه‌ری ئه‌عزه‌م(ص) ی هێزی زه‌وینیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران رۆژی ڕابردوو به‌ئه‌نجامدانی تاکتیک و فه‌رمانبه‌رێتییه له‌پێشدا داڕێژراوه‌کان له‌باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران، سه‌رکه‌وتووانه کۆتایی پێهات.
مانۆڕی په‌یامبه‌ری ئه‌عزه‌م(ص) سبه‌ی به کۆبوونه‌وه‌ی ژمارێک له هێزه‌کانی به‌سیج ، سپا‌و سه‌رۆک هۆز و عه‌شیره‌کانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران له زاهیدانی ناوه‌ندی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان کۆتایی پێ دێ.
سایتی سەحەر کوردی