• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 511
  • دوو شەممه 5/11/1394
  • رۆژژمێر :

ماسی دژی شێرپەنجەیە

ماسی


بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی ئەمەریكی خواردنی ماسی و ئەنجامدانی راهێنانە وەرزشییەكان، سودێكی زۆری بۆ ئەو كەسانە هەیە كەبەدەست شێرپەنجەی كۆڵۆنەوە دەناڵێنن.

توێژینەوەكە لە ناوەندی بریسلین لەسەر (515) كەس ئەنجامدراوە كە ناوەندێكی تایبەتە بە شێرپەنجە و سەر بە زانكۆی میشیگانی ئەمەریكایە. توێژەرەكان كەسانێكی توشبو بە شێرپەنجە بون.

پاش چاودێری جۆری خۆراكی رۆژانە و شێوازی ژیانی ئەو كەسانە ، توێژەرەكان بۆیان دەركەوتوە كە هەفتەی  دو جار خواردنی ماسی و هەروەها (60) خولەك ئەنجامدانی راهێنانە وەرزشییەكان، دەبێتە هۆی خێراكردنی چاكبونەوە لە شێرپەنجەی كۆڵۆن.

خواردنی ماسی و ئەنجامدانی راهێنانە وەرزشییەكان، سودێكی زۆری بۆ ئەو كەسانە هەیە كەبەدەست شێرپەنجەی كۆڵۆنەوە دەناڵێنن.

توێژەرەكان داوایان لە توشبوانی شێرپەنجەی كۆڵۆن كردوە گرنگی بەخواردنی ماسی و ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی بدەن، لە بەرامبەردا دوربكەونەوە لە خواردنی گۆشتی سور و خواردنەوە كحولییەكان.

بەپێی ئاماری دەزگا تەندروستییەكانی ئەمەریكا، ساڵانە نزیكەی (135)هەزار حاڵەتی توشبون بەو نەخۆشییە تۆمار دەكرێت، لەو رێژەیە نزیكەی (50)هەزاریان گیان لەدەست دەدەن.

 

سبەی