• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 474
  • یەكشەممه 20/10/1394
  • رۆژژمێر :

دوژمنێکی تری شەکرەیە

پەتاتە

کەسانێکی زۆر ھەوڵی خۆ بەدورگرتن دەدەن لەخواردنی رێژەی زۆری پەتاتە لەترسی زیادبونی کێش و توێژینەوەیەکی نوێش دەریخستوە کەزۆر خواردنی پەتاتە مرۆڤ توشی مەترسی نەخۆشی شەکرە لەجۆری دوو دەکات.
بەپێی ئەو توێژینەوەیەی کەگروپێکی ژاپۆنی ئەنجامیان داوە خواردنی ٧ بەش یان زیاتر پەتاتە بەشێوەی ھەفتانە مەترسی توشبون بەشەکرەی جۆری ٢ بەرێژەی ٣٣% زیاد دەکات و بەبەراورد بەخواردنی ژەمێک یان کەمتر لەھەفتەیەکدا.

 

کەسانێکی زۆر ھەوڵی خۆ بەدورگرتن دەدەن لەخواردنی رێژەی زۆری پەتاتە لەترسی زیادبونی کێش و توێژینەوەیەکی نوێش دەریخستوە کەزۆر خواردنی پەتاتە مرۆڤ توشی مەترسی نەخۆشی شەکرە لەجۆری دوو دەکات.


بەپێی توێژینەوەکە ھەفتانە خواردنی چوار ژەم پەتاتە مەترسی توشبون بەشەکرە زیاد دەکات بەرێژەی ٧% و پەتاتەی کوڵاو سورەوکراو مەترسیدارترە لەپەتاتەی کوڵاو و برژاو بەفرن.
لەوبارەیەوە دکتۆر ئیساو مۆراکی لەناوەندی ئۆساکا بۆ شێرپەنجە رایگەیاندوە کەسەرباری ئەوەی کەپەتاتە لەبابەتە سەوزەکانە لەزۆر وڵاتدا بەڵام رەگەزێکی گرنگی سستمی خۆراکیی تەندروستە.
گۆرینی سێ ژەم لەپەتاتە بەشێوەیەکی ھەفتانە، بەژەمی برنج و دانەوێڵە و کینوا و گەنمەشامی دەبێتە ھۆی کەمترکردنەوەی ئەگەری توشبون بەنەخۆشی شەکرە بەرێژەی ١٢%.

SNN: