• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2040
  • سێ شەممه 5/12/1393
  • رۆژژمێر :

باشترین وخراپترین خواردن له‌كاتی‌ نه‌خۆشی‌
 


ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌ مرۆڤ نه‌خۆش ده‌كه‌وێت پێویسته‌ بزانێت چی‌ باشه‌ وچی‌ خراپه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بیخوات وكاریگه‌ری‌ باشی‌ هه‌بێت بۆ چاكبوونه‌وه‌ی‌ له‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ پێی‌ نه‌خۆشی‌ ده‌گوڕێت بۆیه‌ شاره‌زایان ئاماژیان به‌ چه‌ند خواردنێك كردووه‌ كه‌ له‌ ماڵپه‌ری‌ 24ی‌ ئیمارات بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێكیان باشتره‌ بخورێت له‌كاتی‌ هه‌ندێك جۆر له‌ نه‌خۆشی‌ وهه‌ندێكیان نه‌خورێت له‌هه‌مان جۆری‌ نه‌خۆشیدا :

ـ نه‌خۆشی‌ سكچوون :نه‌خۆشیه‌كه‌ به‌ هۆی‌ ڤایرۆسه‌وه‌ یاخود هه‌ندێك جۆر له‌ به‌كتریا ومشه‌خۆره‌وه‌ تووشی‌ مرۆڤی‌ ده‌كه‌ن له‌و كاته‌دا واباشتره‌ مۆز, وگیراوه‌ی‌ میوه‌كان , ئاوی‌ سێو, شۆفان, په‌تاته‌ی‌ كوڵاو , مریشكی‌ برژاو به‌ڵام به‌بێ‌ پێست .

ئه‌و خواردنانه‌ی‌ كه‌ نابێت بخورێت له‌كاتی‌ نه‌خۆشی‌ سكچوون :ئه‌و خواردنانه‌یه‌ كه‌ ئه‌بنه‌ هۆی‌ با وه‌ك پیاز, قه‌رنابیت ، كه‌له‌رم , هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی‌ مه‌ی‌ وكهولیات .

ـ نه‌خۆشی‌ قوڕگ ئێشه‌ یاخود هه‌وكردنی‌ قوڕگ :

باشترین خواردن له‌م كاته‌دا  .

باشترین خواردن له‌ كاتی‌ هه‌وكردنی‌ قوڕگ :چای‌ نه‌عنا به‌ڵام گه‌رم نه‌بێت شله‌تێن بێت هه‌نگوین , په‌تاته‌ی‌ كوڵاو , ماست ، هێلكه‌ی‌ سوره‌وه‌كراو .

خراپترین خواردن له‌ كاتی‌ هه‌وكردنی‌ قوڕگ : شله‌مه‌نی‌ گه‌رم , گیراوه‌ ترشه‌لۆكه‌كان ,چپسی‌ په‌تاته‌ ,گیراوه‌ی‌ پرته‌قاڵ وترێ‌ ولیمۆ , سه‌وزه‌ی‌ نه‌كوڵاو .

ـ نه‌خۆشی‌ سه‌رئێشه‌ :

له‌كاتی‌ ئه‌م نه‌خۆشیه‌ باشترین خواردن له‌م كاته‌دا :ئاو وشله‌مه‌نی‌ , كه‌مێك  له‌ چای‌ وقاوه‌ هه‌رچه‌نده‌ ماده‌ی‌ كافینی‌ تێدایه‌ ووشك بوون زیاد ده‌كات به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ كه‌می‌ بخورێ‌ باشه‌ .

خراپترین خواردن له‌م كاته‌دا :كاتشاپ به‌ هه‌موو شێوه‌كانی‌ به‌تایبه‌ت صۆیا , په‌نیر به‌تایبه‌ت جۆری‌ سوێر , شوكولات , هۆت دۆگ , گۆشتی‌ سارد , میوه‌ی‌ ووشكه‌وه‌بوو .