• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2032
  • دوو شەممه 4/12/1393
  • رۆژژمێر :

ھۆکاری نەزانراوی چەند نەخۆشییەکی نوێیە



لەتوێژینەوەیەکی ئەمەریکیدا پێنج نەخۆشی نوێ دۆزرایەوە کە جگەرەکێشان ھۆکارێکی سەرەکین بۆی و ئەوەش جگەرەکێش دەخاتە مەترسییەوە.

لەو توێژینەوەیەدا کە لە زانکۆی واشنتۆنی ئەمەریکی ئەنجامدرا ئاماری یەک ملیۆن کەس بۆماوەی (١٠) ساڵ وەرگیرا، زانیارییەکان دەریانخست کە جگەرەکێش دوو ئەوەندەی کەسی ئاسایی تووشی (سستبوونی گورچیلە، نەحۆشی دڵی پەیوەست بە فشاری خوێن، ھەوکردنی بەشەکانی دەرەوەی کۆئەندامی ھەناسە و نەخۆشی دەرەوەی کۆئەندامی ھەناسە) دەبن، ھەروەھا زۆر زیاتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا و ٦ ئەوەندەی کەسانی ئاسایی تووشی بارودۆخێک دەبن کە خوێنی کەم دەڕوات بۆ ریخۆڵەیان و بەوەش کێشەی ھەرسیان بۆ درووستدەبێت.

لەتوێژینەوەیەکی ئەمەریکیدا پێنج نەخۆشی نوێ دۆزرایەوە کە جگەرەکێشان ھۆکارێکی سەرەکین بۆی و ئەوەش جگەرەکێش دەخاتە مەترسییەوە.

ھاوکات تائێستا (٢١) نەخۆشی بوونیان ھەبوو کە جگەرەکێشان ھۆکاری سەرەکییان بوو، بەڵام لەئێستاوە دەبنە (٢٦) نەخۆشی و ئەو پێنج نەخۆشییەشیان بۆ زیاددەکرێت.

SNN