• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2700
  • دوو شەممه 4/12/1393
  • رۆژژمێر :

پاككردنه‌وه‌ی لاپتۆپ
 


به‌هۆی به‌كارهێنانی رۆژانه‌ی لاپتۆپه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پیس ده‌بێت ، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ هه‌فته‌ی دوو جار پاكبكرێته‌وه‌ .

بۆ پاككردنه‌وه‌ی لاپتۆپیش پێویست به‌ : فڵچه‌ی ددان ، پارچه‌یه‌ك قوماش ، قاپێك ئاو ، گوێ پاككه‌ره‌وه‌ ، كهولی پزیشكی ده‌بێت.


سه‌ره‌تا فڵچه‌ی ددانه‌كه‌ بخشێنه‌ له‌ دوگمه‌ی كیبۆرده‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تۆزه‌ی له‌سه‌ری كۆبۆته‌وه‌ بروات ، پاشان برێكی كه‌م كهوله‌كه‌ بخه‌ره‌ ناو قاپه‌ ئاوه‌كه‌وه‌ و گوێ پاككه‌ره‌وه‌ كه‌ی پێ ته‌ر بكه‌و به‌ینی دوگمه‌كانی پێ پاكبكه‌ره‌وه‌ و پارچه‌یه‌ك په‌رۆ ته‌ر بكه‌و شاشه‌ی لاپتۆپه‌كه‌و كیبۆرده‌كه‌و ده‌ره‌وه‌ی لاپتۆپه‌كه‌ی پێ بسره‌ره‌وه‌ و له‌ كۆتایدا به‌ قوماشێكی نه‌رم وشكی بكه‌ره‌وه‌و بیسره‌ره‌وه‌.