• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2652
  • دوو شەممه 4/12/1393
  • رۆژژمێر :

زەرەرەکانی فره دانیشتن

 


یەكێك لە هەڵسوكەوتە باوەكانی رۆژ،  هەرچەند لای زۆربەمان جێگەی پەسەندكردن و ئاسوودەییە، لەوانەیە به‌ کوشتمان بدات.

ژیانی مۆدێرنی ئەمڕۆمان وا هەڵكەوتووە زۆربەی كاتەكانمان بە دانیشتنەوە بێت. كاتێك ئوتومبیل لێدەخوڕین، دانیشتووین. كاتێك لە ئۆفیسی كارەكەمانین، دانیشتووین. كاتێك تەماشای تەلەڤیزیۆن دەكەیت، دیسانەوە دانیشتووین و ئیدی بەمجۆرە.
توێژینەوەیەكی نوێ‌ كە لە گۆڤاری زانستی بەنێوبانگی Annals of Internal Medicine بڵاوبۆتەوە دەڵێت ئەو ستایلە مۆدێرنە پر دانیشتنە، رێگە بۆ تووشبوون بەو نەخۆشییانە خۆشدەكات كە وادەكەن زوو بمریت، تەنانەت ئەگەر وەرزشیش بەشێك بێت لە پلانی رۆژانەت.
توێژینەوەكە لە تۆرنتۆ ئەنجامدراوە و تێیدا تاوتوێی زیانەكانی دانیشتنی زۆر و هەمانكات رۆڵی وەرزشیش كراوە.
توێژەرەكان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی هەرچەندە وەرزشكردن كاریگەرییەكی ئەرێنی بەهێزی هەیە لەسەر جەستە و دووربوون لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان، لە هەمان كەسدا دانیشتنی زۆر و دوورودرێژ زیانی نەرێنی خۆی دادەنێت، بۆیە وەرزشكردن تاكە رێگا نییە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە مۆدرێنەكانی لە نموونەی شەكرە و بەرزیی فشاری خوێن.

لە ئەنجامی توێژینەوەكەوە دەركەوت دانیشتن بۆماوەی دوورودرێژ رێگا خۆشدەكات بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن، شیرپەنجە و شەكرە كە هۆكارێكی بەرچاوی بە گەنجی مردنی خەڵكین.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت ناچالاكی جەستەیی چوارەمین هۆكاری مردنی مرۆڤی ئێستایە.
ئەگەر پیشەكەت وەهایە رۆژانە 8-12 كاژێر دابنیشی ئەوا ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشیی شەكرە بەڕادەی 90% زیاد دەكات.
چارە چییە؟
توێژەران دەڵێن هەندێك گۆڕانكاری سادە دەتوانن زیانەكانی زۆر دانیشتن كەم بكەنەوە. سەرەتا دەبێت وریا بیت لە زیانەكانی دانیشتن، پاشان لەنێو دانیشتنەكانتدا برێكی كورت كورت وەربگریت.
ئەگەر لە ئۆفیس كار دەكەیت، دەتوانیت مێزەكەت وابێت كە بەرز بكرێتەوە و بەپێوە راوەستی (ستاندین دێسك) یان بە دانیشتنەوە بیت و هەموو نیو كاژێرێك برێكێك وەربگریت بۆ 1-3 خولەك.
ئەگەر دانیشتنەكەت زیاتر لە ماڵەوەیە و زیاتر بەدیار تیڤییەوەیت، ئەوا هیچ نەبێت ئەوە بكەیت بە نەریت لەكاتی ریكلامە بازرگانییەكاندا هەستیت و برێكێكی كورت وەربگریت و هەندێك بێیت و بچیت هەتا ریكلامەكە تەواو دەبێت.