• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2032
  • چوار شەممه 29/11/1393
  • رۆژژمێر :

کاتی هه‌ڵامه‌ت وه‌رزش بکه‌ین یان نا؟

وەرزشكردن لەو كاتانەی نەخۆش نیت، كۆئەندامی بەرگری بەهێز دەكات، توێژینەوەیەك دەریخستووە ئەوانەی رۆژانە نیو كاژێر بەپێ‌ رێدەكەن نیوەی ئەو كەسانە تووشی هەڵامەت دەبن كە تەمبەڵن و جووڵەیان كەمە.
بەڵام ئەوكاتەی نەخۆشیت، دۆخەكە دەگۆڕێت و پێدەچێت وەرزشكردن زیانی لە سوودی زۆرتر بێت.
د.پۆڵ سۆمپسن بەڕێوەبەری دامەزراوەی تەندروستی USMD لە تێكساس هەندێك رێنمایی دیاری دەكات سەبارەت بەوانەی هەڵامەتیان هەیە و بۆیانی رووندەكاتەوە كە چ كاتێك وەرزشكردنیان مەترسیدارە.

سۆمپسن دەڵێت "ئەگەر نیشانەكانی تەنیا لە سەرووی ملەوە بوون وەك پژمین و لووتگیران، ئەوا ئاساییە وەرزشی رۆژانە بكەیت. بەڵام ئەگەر نیشانەكان گەیشتنە خواروو مل وەكوو تووندبوونی سنگ و ئازاری ماسولكەكان، دڵتێكهەڵاتن و رشانەوە نابێ‌ وەرزش بكەیت".


بەڵام پلەی گەرمیی لەش هێڵی سوورە، ئەگەر پلەی گەرمی جەستەت بەرز بوو، نیشانەكانی هەڵامەت هەرچی بوون، نابێت وەرزش بكەیت، بەڵكو پێویستت بە پشوو دەبێت.
سۆمپسن دەڵێت "ئەگەر پلەی گەرمیی لەشت سەروو 38.3 بوو ئەوە هێڵی سوورە و نابێت وەرزش بكەیت، چونكە پلەی گەرمی ناو جەستەت زۆرتر بەرز دەبێتەوە و تووشی وشكبوونەوە دەبیت".