پێداگري حەکيم و جەبووري لەسەر پێکهێناني دەوڵەتي نوێي ئێراق
سەرۆکي ئەنجومەني باڵاي ئيسلامي ئێراق و سەليم جەبووري سەرۆکي پەرلەماني ئێراق لەسەر پێک هێناني دەوڵەتي نوێ لە زووترين کاتدا پێداگريان کرد و لە تاقمە سياسييەکانيان ويست لە ڕێگەي پێکهێناني دەوڵەتي نوێ ، لەمپەر دانەنێن.
بەگوێرەي ڕاپۆرتي پەيامنێرمان لە بەغداوە، عەمار حەکيم و سەليم جەبووري لە ديداري ڕۆژي شەمەيان لە بەغدا ، داوايان لە تاقمە سياسييەکان کرد بەربژاراني خۆيان بۆ پۆستەکاني وەزارەتي لە زووترين کاتدا بە سەرۆک وەزيراني نوێ، بناسێنن.
عەمار حەکيم لەم ديدارەلەسەر پێويستي يەکگرتوويي نيشتماني لە ڕێگەي گەڕانەوەي سەفام و ئاسايش لە ئێراق پێداگري کرد و ڕوو لە دانيشتواني ستانەکاني سەلاحەدين و ئەنبار وتي لە شەڕ بەدژي تيرۆريستان لە ئێوە داکۆکي دەکەين و بە هاوپشتي هەموو تاقمە سياسيەکان دەتوانين ئێراقێکي باشترمان هەبێت و بە يەکگرتوويي لەگەڵ يەکتر دەوڵەت دەتوانێ سەقام و ئاسايش بگەڕێنێتەوە بۆ وڵات.
سەليم جەبووريش وتي : هەموو تاقمەکان خوازياري بەشداري لە دەوڵەتي نوێن و بەڵێنيان داوە لە داواکاري نائاوەزمەندانە دووري بکەن.
حەيدەر عبادي سەرۆک وەزيراني نوێي ئێراق ڕۆژي هەيني وێڕاي پێداگري لەسەر گرينگايەتي پێکهێناني خێراي کابينە و دەوري ئەوان لە سەقام و ئاسايشي ئێراق، داواي لە هەموو تاقمە سياسييەکاني ئەم وڵاتە کرد هەتا ڕۆژي يەکشەممە 31ي ئووت بەربژارەکانيان بۆ وەزارەتخانەکان ڕابگەيەنن.