• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 574
  • سێ شەممه 18/9/1393
  • رۆژژمێر :

سودي پەنير بۆ منداڵان

پەنير يەكێكە لەو خواردەمەنيانەي كەتامێكي خۆشي هەيە بۆ منداڵان و گەورە، هاوكات سەرچاوەيەكي خۆراكي گرنگيشە بۆ پرۆتين و كاليسيۆم و چەوري، سەرباري ڤيتامين و كانزاكان لەبەرئەمانەش دەبنە سەرچاوەيەكي گرنگ بۆ منداڵان.

دەكرێ منداڵاني تەمەن (8 بۆ 10) مانگ پەنير بخۆن ، بەڵام نابێ لەتەمەنێكي زوودا پەنيريێك بخۆن كەتام و چێژي تێكرابێت، دەكرێ پەنيري چيدەر و پارميزان و مۆزاريلا و لانكشايەر بدرێتە منداڵان.

لەسوودەكاني پەنير بۆ منداڵان: 

-پرۆتين: هەر 100 گرام پەنير (11) گرام پرۆتيني تێدايە كەپێويستە بۆ بنياتناني ماسولكە و ريشاڵەكان و گەشەي لەش بەشێوەيەكي گشتي.

-كاليسيۆم: هەر 100 گرام پەنير 83 مليگرام كاليسيۆمي تێدايە كەگرنگترين رەگەزي بنياتناني ئێسك و ددانە.

-ڤيتامين A : ڤيتامينێكە كەلەچەورييدا دەتوێتەوەو بەسوودە بۆ چاو و هەستي بينين، رۆڵێكي گرنگيشي هەيە بۆ سيستمي بەرگري و تەندروستي ئێسك و ددان.

-ترشي فۆليك: كەبريتيە لەڤيتامين B9 كەرەگەزێكي يەكلاكەرەوەيە لەدروستكردني DNAي خانەدا، كەبەبێ ئەو ، لەش ناتوانێ پرۆتين دابەش بكات و خانەكانيش بەهەمان شێوە دابەش نابن، هاوكات كەمي ئەم ترشە دەبێتە هۆي كەم خوێني و تێكچوني مێشك و پەيكەري ئێسك.

-ڤيتامين D: بوني ئەو ڤيتامينە وادەكات كەلەش رێژەيەكي زۆري كاليسيۆم بمژێت.

SNN: