ديداري وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران له‌گه‌ڵ عه‌بادي و جهبووري
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێڕان له‌يه‌که‌م سه‌رداني خۆي بۆ وڵاتي عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرساني باڵاي ئه‌و وڵاته و له‌وان سه‌رۆک وه‌زيران و سه‌رۆکي په‌رله‌مان، ديداري ئه‌نجام دا.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ريي فه‌رمي ده‌وڵه‌تي ئێران(ئيرنا): محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ريف، وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران به ئامانجي ديدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرساني عێراقي، گه‌يشته شاري به‌غدا.
زه‌ريف له‌يه‌که‌م سه‌رداني خۆي بۆ عێراق له‌گه‌ڵ حه‌يده‌ر عه‌بادي، سه‌رۆک وه‌زيراني ڕاسپێردراو بۆ پێکهێناني کابينه‌ي نوێي ده‌وڵه‌تي عێراق، ديداري کرد.
له‌م ديداره‌دا، وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران جه‌ختي کرد که به‌ستني پێوه‌ندي له‌گه‌ڵ وڵاتي عێراق وه‌کوو دراوسێي ئێڕان، گرينگايه‌تي تايبه‌تي هه‌يه لاي به‌رپرساني ئێراني.
ئاماژه‌ي به‌وه‌ش دا که پێوه‌ندييه‌کاني ئێران و عێراق له ده‌وڵه‌تي نووري ماليکي، سه‌رۆک وه‌زيراني پێشووي عێراق په‌ره‌ي پێدرا و هيواي خۆيشي ده‌ربڕي که ئه‌م پێوهندييانه له ده‌وڵه‌تي نوێي عێراق په‌ره‌ي زياتري پێبدرێت.
زه‌ريف هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌ليم جهبووري، سه‌رۆکي په‌رله‌ماني عێراق چاوپێکه‌وتني ئه‌نجام دا و دوا پرسه‌کان و گۆڕانکارييه‌کاني ناوچه‌و جيهاني خسته به‌رباس و لێکدانه‌وه و ڕايگه‌ياند که ئێران پشتيواني سه‌رجه‌م خه‌ڵکي عێراق و هه‌موو لايه‌نه سياسييهکاني ئه‌و وڵاته‌يه.
سه‌رداني زه‌ريف بۆ عێراق، له‌سه‌ر بانگهێشتي به‌رپرساني عێراقي و له چووارچێوهي سه‌ردانه دوولايهنهکان، ئه‌نجام دراوه.
دواگۆڕانکارييهکاني ناوچه‌که وپرسهکاني نێوان ئێران و عێراق و له‌وان گرێبه‌ستي 1975ي ئهلجهزايير، به تهوهرهکاني گفتوگۆکاني نێوان زه‌ريف و به‌رپرساني عێراقي ڕاگهيێندراوه.