هەنجير بۆ چارهسهري قهبزي بهسوده
هەنجير ميوەيەكە كە بەهەردوو جۆري تەڕ و وشك كراوي، بەسوود و وزەبەخشە.
لەگەڵ ئەوەيكە هەنجيري وشك لەماوەي ساڵدا بە بەردەوامي لەبەردەستدايە، بەڵام زۆر كەس پێيانوايە كە تامي هەنجيري تازەي نييە و ئەو سوودانەي نييە، لە حاڵێكدا وانييە هەنجير هەموو جۆرەكاني سوودێكي زۆري هەيە.
هەنجير پڕە لە كانزا و ڤيتامين، ريشاڵە و پتاسيۆم، ئاسن، مز، مەنگەنزيۆم، كالسيۆم، فۆسفۆر و ڤيتامين A, B1 , B2 بەرچاوي هەيە.
هەنجير بۆ دەرمان و چارەسەري قەبزي، هەنسك، كۆخە و ئاسم كاريگەري هەيە. خواردني ئەم ميوەيە دواي نەخۆشي، كێش زياد دەكات.
هەنجير بۆ كێشەكاني تايبەت بە هەناسە و نەخۆشي ئاسم باشە. هەروەها هەنجير بۆ چارەسەري تا، ژاني گوێ و ههوكردنيش بەسوودە و بۆ جەرگيش بەسوودە.
هەنجير سەرچاوەيەكي باش لە پۆتاسيۆمە و پتاسيۆميش هاوكاري كۆنتڕۆڵكردني پەستاني خوێن دەكات. كەمبووني پتاسيۆم بەتايبەت ئەگەر هاوكات لەگەڵ زيادبووني كەڵك وەرگرتن لە سۆديۆم بێت، دهبێته هۆي بهرز بوونهوهي پەستاني خوێن.
هەنجير سەرچاوەيەكي باش لە ريشاڵەكانە. رەنگە ئەوە بزانن كە مادهي خۆراكي پڕ لە ريشاڵەكان رۆڵي بەرچاو بۆ كەم كردنەوەي كێش دەبينن.
هەنجير سەرچاوەيەكي باش لە كالسيۆمە. جگە لەمە پۆتاسيۆمي ناو هەنجير چوونەدەري كالسيۆم لەناو ميزدا كەم دەكاتەوە. كەواتە هەنجير يەكێ لە باشترين مادهي خۆراكي بۆ پتەوكردن و بەهێز كردني ئێسقانە.
باشترين دەرماني تاقي كراوە و خۆشتام بۆ نەخۆشي قەبزي هەنجيرە. ريشاڵەي ناو هەنجير تواناي ريخۆڵە زياد دەكات.
هەروەها خواردني هەنجير لە رۆژەكاني گەرمي هاويندا دەتوانێ تينوێتي چارەسەر بكات. لە هەنجير بۆ نێوان ژەمە خۆراكي وزەبەخش كەڵك وەردەگيرێت.