• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 454
  • دوو شەممه 11/1/1393
  • رۆژژمێر :

چارەسەري پرخه‌كردن لە كاتي خه‌ودا دۆزرايەوە

 

بەپێي توێژينەوەيەكي نوێ كە ڕۆژنامەي دەيلي مەيلي بەريتاني بڵاويكردوه‌تەوە، دەركەوتووە كەمكردنەوەي بەكارهێناني خوێ لەخواردني رۆژانەدا چارەسەرێكي باشە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ي پرخە كردن لەكاتي خەودا.

 ئاماژەي بەوەشكردوە کە تاقيكردنەوەيەكي كرداري لە نەخۆشخانەيەكي بەناوبانگي بەرازيل لەسەر ئەو كەسانە ئەنجامدراوە كە بەدەست پرخەي شەوانەوە دەناڵێنن، تاقيكردنەوەكە لەسەر 54 كەس ئەنجامدراوە و رۆژنە حەبێكيان پێدراوە تا خوێ لە لەشياندا كەم ببێتەوە، هاوكات سيستمێكي خۆراكي كەم خوێيان بۆ دانراوە، و هەندێكيش لەنەخۆشەكان هيچ پارێز و چارەسەرێكيان بۆ دانەنراوە. 

بەپێي توێژينەوەيەكي نوێ كە ڕۆژنامەي دەيلي مەيلي بەريتاني بڵاويكردوه‌تەوە، دەركەوتووە كەمكردنەوەي بەكارهێناني خوێ لەخواردني رۆژانەدا چارەسەرێكي باشە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ي پرخە كردن لەكاتي خەودا.

لە ئەنجامدا توێژەران بۆياندەركەوتووە، زۆري بەكارهێناني خوێ لەخواردنەكاندا دەبێتـە هۆي كۆبوونەوەي شلەمەني لەلەشدا و، ئەمەش لەكاتي ڕاكشاني كەسەكەدا ئەو شلەمەنيە بەرەو قورگ هەڵدەكشێت و رێرەوي هەناسەدان تەسك دەكاتەوە و، بەمەش پرخە دروست دەبێت، بەو پێيەش كەمكردنەوەي بەكارهێناني خوێ زۆر كاريگەرە بۆ كەمكردنەوەي پرخە كردن لەكاتي خەودا.

خەندان لايف-