• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 912
  • شەممه 9/1/1393
  • رۆژژمێر :

ئاماده‌ كردن و پاك كردنه‌وه‌ي ماسي

له‌ به‌هاردا خواردني ماسي زۆرتر ده‌‌بێت،  هه‌رچه‌نده‌ ئاماده‌ كردن و پاك كردنه‌وه‌ي ماسي كارێكي زه‌حمه‌ته‌، به‌ڵام فێر بوون و راهێنان له‌سه‌ر شێوازي دروست پاك كردنه‌وه‌ي ماسي ده‌توانێت يارمه‌تيده‌ر بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.

ـ سه‌ره‌تا ناو سكي ماسي بكه‌وه‌ و ناوه‌كه‌ي فڕێ بده‌ن.

ـ كلكي ماسي به‌ ده‌سته‌وه‌ بگرن و به‌ چه‌قۆيه‌كي تيژ به‌ لێواره‌كاني به‌ پاني پوله‌كه‌كاني له‌ به‌شي كلك و به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ جيا بكه‌نه‌وه‌.

ـ دواتر ژێر سه‌ري ماسيه‌كه‌ ببڕن و  باڵه‌كاني لێ بكه‌نه‌وه‌.

ـ  پاشان چه‌قۆ به‌ درێژايي پشتي ماسي بجوڵێنن و گۆشتي ماسيه‌كه‌ تا كلكي ببڕن. به‌ شێوه‌ي وێنه‌ي خواره‌وه‌. 

ـ پارچه‌ بچووكه‌كاني تا كۆتايي كلكي ببڕن و په‌نجه‌تان به‌ خوێ بكه‌ن و له‌ پێسته‌كه‌ي بده‌ن و ده‌توانن به‌ شێوه‌ي وێنه‌ي خواره‌وه‌ پێسته‌كه‌ي جيا بكه‌نه‌وه‌.

ـ دواتر له‌ درێژايي پشتي تا سه‌ر كلكي ببڕن و به‌ ورياييه‌وه‌ گۆشته‌كه‌ي له‌ ئيسكه‌كه‌ي جيا بكه‌نه‌وه‌.

ـ له‌ كۆتايي كلكي ماسيدا كونێك دروست بكه‌ن و په‌نجه‌تان به‌ خوێ بكه‌ن و ئه‌م شوێنه‌ به‌ توندي رابگرن و به‌ ده‌ستي ديكه‌تان كلكي ماسي بگرن و پێستي ماسي به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ببڕن.

ـ سه‌ري ماسيه‌كه‌ جيا بكه‌نه‌وه‌و به‌ درێژايي سكي تا به‌شي سيه‌كاني ببڕن و له‌ به‌شي پشته‌وه‌شي ببڕن و دواتر به‌ مه‌قه‌سێكي پاك ئيسكه‌كاني جيا بكه‌نه‌وه‌.