• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 421
  • شەممه 2/1/1393
  • رۆژژمێر :

خواردنەوەيەکي تايبەت بۆ تواندنەوەي چەوري

ئەم خواردنەوەيە لە چەند پێکهاتەيەک  پێکهاتووە کە هەموويان يارمەتي تواندنەوەي چەوري لەش دەدەن و بەم جۆرەش دەبنە هۆي دابەزاندني کێش.

چاي سەوز مێتابۆليزمي لەش  خێرا دەکات و قەڕنابيت و بڕوکليش مێتابۆليزمي لەش ئاسانتر دەکەن، ئەنەناسيش يەکێکە لەو ميوانەي بەهۆي بووني ڤيتامين C  تێيدا يارمەتي لەش دەدات لە توانەوەي چەوريدا، ئەم پەرداخە خواردنەوەيەي دەيگريتەوە پيکهاتووە لە 68 کالۆري ووزە، کە 11 گرام کاربۆهيدرات و  7گرام شەکر و 15ميليگرام سۆديۆم و 3 گرام پڕۆتيني تێدايە.

 

ئەم خواردنەوەيە لە چەند پێکهاتەيەک پێکهاتووە کە هەموويان يارمەتي تواندنەوەي چەوري لەش دەدەن و بەم جۆرەش دەبنە هۆي دابەزاندني کێش.

پێکهاتەکان:

3 دانە بڕوکلي

2 دانە قەڕنابيت

2 قاش ئەنەناس

1 پەرداخ چاي سەوز بە لێنراوي

ئامادەکردني:

بڕوکلي و قەڕنابيتەکە بکە بە چەند پارچەيەکەوە، پاشان بيانخەرە ناو خەڵاتە (تێکەڵاوکەر)ەوە بۆ ماوەي 20 تا 30 چركه‌، دواتر ئەم تێکەڵەيە بخەنە ناو چا سەوزەکەوە و 5 چركه‌ تێکي بدە، پاشان بيخۆرەوە سوودي دەبێت.

خەندان لايف