• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 236
  • یەكشەممه 25/12/1392
  • رۆژژمێر :

خوێن به‌خشين چه‌ندين سودي بۆ له‌ش هه‌يه‌

لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ 7 سودي به‌خشيني خوێن ده‌كه‌ين:

1ـ به‌خشيني خوێن بۆ ته‌ندروستي له‌ش پێويسته‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆي دابه‌زيني رێژه‌ي ئاسن له‌ خوێندا و به‌مه‌ش مه‌ترسي تووشبوون به‌ نه‌خۆشي دڵ كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

ـ به‌رده‌وام به‌خشيني خوێن مه‌ترسي تووشبوون به‌ گشت جۆره‌كاني شێرپه‌نجه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه وه‌ك شێرپه‌نجه‌ي سيه‌كان و جگه‌ر و ريخۆڵه‌ و گه‌ده‌ و قورگ.

3ـ ‌‌ئه‌و كه‌سه‌ي خوێن ده‌به‌خشێت كارتێك وه‌رده‌گرێت كه‌ چه‌ندين زانياري له‌ خۆ گرووه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌ستاني خوێن و كۆليسترۆڵي خوێن.

4ـ هه‌روه‌ها جگه‌ له‌وانه‌ش پشكنين بۆ ئه‌م كه‌سانه‌ ده‌بێته‌ خۆڕايي  وه‌ك پشكنيني ڤايرۆكي HIV و سفليس و...

5ـ پرۆسه‌ي دروست بووني خوێن دووباره‌ ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌و ئه‌وه‌ش بۆ له‌ش سودمه‌نده‌ و ته‌ندروستي و وزه‌ي له‌ش ده‌پارێزێت.

6ـ ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌ون، به‌خشيني خوێن رێگه‌يه‌كي ئاسان وخێرايه‌ بۆ دابه‌زاندني كێش.

7ـ دواجار خوێن به‌خشين رێگه‌يه‌كه‌ بۆ يارمه‌تي داني نه‌خۆش و ئه‌وانه‌ي گيانيان له‌ مه‌ترسيدايه‌.

NRT2