• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 122
  • شەممه 24/12/1392
  • رۆژژمێر :

ده‌رماني ئازارشكێن سه‌رئێشه‌ت بۆدروستده‌كات

پرۆفيسۆر جيليان لێنگ، جێگري به‌ڕێوه‌به‌ري جێبه‌جێكاري په‌يمانگاي نيشتيماني بۆ ته‌ندروستي‌و چاودێري له‌به‌ريتانيا رايگه‌ياندووه‌ به‌كارهێناني زۆري حه‌پي ئازارشكێن ده‌بێته‌هۆي گێڕانه‌وه‌ي جۆره‌ جياوازه‌كاني سه‌رئێشه‌ كه‌پێشتر نه‌خۆش به‌ده‌ستيه‌وه‌ ناڵاندووه‌.

جيلين له‌لێدوانێكيدا بۆ رۆژنامه‌ي ده‌يلي ئێكس پرێس رايگه‌ياندووه‌ " له‌راستيدا به‌كارهێناني زۆري چاره‌سه‌ري ئازارشكێن، كێشه‌ي گه‌وره‌تر بۆمرۆڤ دروستده‌كات."

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت " زۆر گرنگه‌ له‌وه‌ تێبگه‌ين كه‌ چه‌ند جۆرێك سه‌رئێشه‌ هه‌يه‌ كه‌هه‌ريه‌كه‌يان پێويستي به‌چاره‌سه‌رێكي تايبه‌تي هه‌يه‌،  به‌شێكي ئه‌و ده‌رمانانه‌ پێكهاته‌ي كيمياييان تێدايه‌ كه‌كاريگه‌ري لاوه‌كي زياتري ده‌بێت، گه‌ر بۆ نه‌خۆشييه‌ دياريكراوه‌كه‌ به‌كارنه‌هێنرێت.

د.سام چۆنگ پسپۆڕي نه‌خۆشييه‌كاني ده‌ماره‌ڵێت " به‌كارهێناني زۆري ده‌رماني ئازارشكێن يه‌كێكه‌ له‌گرفته‌گه‌وره‌كاني كه‌رتي ته‌ندروستي، له‌ئێستاشدا سه‌رقاڵي ئاماده‌كردني چه‌ند رێنماييه‌كين سه‌باره‌ت به‌چۆنيه‌تي به‌كارهێناني ده‌رماني ئازارشكێن."

NRT2