• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 269
  • پێنج شەممه 22/12/1392
  • رۆژژمێر :

10 سوده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كاني سێو

سێو ده‌ورێكي گرنگ ده‌بينێت له‌ ته‌ندروستي له‌شدا، لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ سوده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كاني سێو ده‌كه‌ين:

1ـ دابه‌زيني كۆليسترۆڵ: 

توێژينه‌وه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ خواردني 2 سێو رۆژانه‌ به‌ رێژه‌ي 16% ئاستي كۆليسترۆڵ داده‌به‌زێنێت.

2ـ به‌هێز كردني كۆ ئه‌ندامي هه‌رس:

خواردني سێو ده‌توانێت پرۆسه‌ي كۆ ئه‌ندامي هه‌رس تا راده‌يه‌ك نۆرماڵ بكاته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش به‌هۆي بووني ريشاڵه‌كانه‌ و قه‌بزي چاره‌سه‌ر ده‌كات.

3ـ به‌رز بوونه‌وه‌ي وزه‌: 

ئه‌و شه‌كره‌ي له‌ سێودايه‌ سروشتيه‌ و سودي زۆري هه‌يه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ شيرينيه‌كاني تر به‌راورد ناكرێت و ده‌بێته‌ هۆي به‌رز بوونه‌ي وزه‌ي له‌ش ئه‌گه‌ر به‌يانيان له‌ خورێني بخورێت.

4ـ چاره‌سه‌ري كه‌مخوێني ده‌كات: سێو ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئاسن و ئاستي هيمۆگلۆبين به‌رز ده‌كاته‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌ر هيلاكي و لاوازي ده‌كات.

5ـ كه‌م كردنه‌وه‌ي شێرپه‌نجه‌: ريشاڵه‌كاني ناو سێو كۆ ئه‌ندامي هه‌رس به‌هێز ده‌كات و مه‌ترسي شێرپه‌نجه‌ي ريخۆڵه‌ي گه‌وره‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌. سێو مه‌ترسي تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ي مه‌مك كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

6ـ كه‌م كردنه‌وه‌ي جه‌ڵته‌ي دڵ: سێو ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئه‌نتي ئۆكسان، بۆ ته‌ندروستي دڵ به‌سوده‌. 

7ـ رێگه‌ له‌ هه‌ناسه‌نگي ده‌گرێت: به‌ خواردنه‌وه‌ي كوپێك ئاوي سێو ده‌توانن ئه‌م كێشه‌يه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن. خانماني دووگيانيش به‌ خواردنه‌وه‌ي ئه‌م ميوه‌ رێگه‌ له‌ هه‌ناسه‌ ته‌نگي كۆرپه‌له‌ بگرن.

8ـ چاره‌سه‌ر شه‌كره‌: به‌ خواردني سێو به‌ شێوه‌يه‌كي رێكوپێك ده‌توانن رێگه‌ له‌ نه‌خۆشي شه‌كره‌ بگرن. چونكه‌ جه‌لي ناو سێو هاوشێوه‌ي ئه‌نسۆلين كار ده‌كات و ئاستي شه‌كري خوێن رێك ده‌خات.

9ـ به‌رز بوونه‌وه‌ي ئاستي بينايي: به‌هۆي ئه‌وه‌ي سێو ڤيتامين A C و تێدايه‌ ده‌توانێت كاريگه‌ري زۆري له‌سه‌ر بينايي هه‌بێت و چاره‌سه‌ري شه‌و كوێري ده‌كات.

10ـ رێگه‌ له‌ زه‌هايمه‌ر ده‌گرێت: سه‌رسوڕهێنه‌رترين كاريگه‌ري سێو، رێگه‌ گرتن له‌ زه‌هايمه‌ره‌، چونكه‌ سێو خانه‌كاني مێشك به‌هێز ده‌كات.