• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2522
  • شەممه 24/12/1392
  • رۆژژمێر :

سنووري ئاکاري له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌دا ؟ ؟

 

له‌ وڵامي ئه‌م پرسياره‌دا ده‌بێ بڵيين : به‌ شێوه‌ي گشتي له‌ هه‌موو کاره‌کاندا بايه‌خه‌ ئاکاريه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاني مرۆڤدا ڕيشه‌يان هه‌يه‌ و له‌م بواره‌شدا هه‌ر به‌و شێوه‌يه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ و جۆنيه‌تي يان لايه‌ني تايبه‌ت له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌دا پێوه‌ندي هه‌يه‌ : شايه‌ت به‌د گۆيي له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌ندازه‌ ؛ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ي که‌ ، به‌ پێي پێويستي مرۆڤ بۆ ژيان ، ئه‌نداه‌ێيکي ڕاسته‌قينه‌ هه‌يه‌ که‌ به‌ ڕێوه‌ بردني ئه‌و ئه‌ندازه‌يه‌ په‌سه‌ندراوه‌ و سه‌رنج نه‌دان به‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆي به‌د بێژي مرۆڤ . لێره‌دايه‌ که‌ خواي مه‌زن ده‌فه‌رموێت :

« کلُوا وَاشْرَبُوا وَلا تُسْرِفُوا . »

واته‌ ، ئه‌ندازه‌ ڕابگرن له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌دا که‌ ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه ‌بردني ئاکاري له‌م جۆره‌ کاره‌دا پێوه‌ندي به‌ ئه‌ندازه‌ێيکي تايبه‌ته‌وه‌ هه‌يه‌ که‌ به‌ڕێوه ‌بردني يان به‌ڕێوه نه‌‌بردني ئه‌و ئه‌ندازه‌ ، بايه‌خي ئه‌رێني و نه‌رێني به‌ شوێن ، ئه‌و کاره‌دايه‌ .

له‌وێڕا که‌ بڕێک له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌کان ، به‌ جۆرێ زه‌حمه‌ت بۆ چێژه‌کاني تر درووس ده‌کات يان ده‌بێته‌ هۆي زياني له‌ش و گێاني مرۆڤ ، بايه‌خي نه‌رێني هه‌يه‌ . بۆ نموونه‌ هێندێ جار خواردني شتێک ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ ساغي و ته‌ندرۆستي له‌شي مرۆڤ له‌م حاڵه‌دا چێژ بردن له‌ خواردن ، ده‌بێته‌ زه‌حمه‌ت بۆ ساغي و ته‌ندرۆستي له‌شي مرۆڤ وه‌ ئه‌مه‌ش خۆي هۆکارێکي به‌هيزه‌ که‌ له‌ ڕووي ئاکاره‌وه‌ ، سنوور داده‌نێ بۆ خواردني ئه‌و شتانه‌ که‌ مه‌ترسيدارن بۆ ساغي و ته‌ندرۆستي له‌شي مرۆڤ وه‌ يان خواردنێک وه‌کوو گۆشتي به‌راز و ئاره‌ق و شه‌راب وه‌ يان گۆشتي گێان له‌ به‌رێ که‌ ناوي خوا سه‌ر نه‌بڕاوه‌ که‌ زياني مه‌عنه‌وي و گێاني هه‌يه‌ .