• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 472
  • شەممه 24/12/1392
  • رۆژژمێر :

زۆر خواردني گۆشتي سوور گورچيله‌كان له‌كار ده‌خات

پسپۆڕاني بواري ته‌ندروستي ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن خۆراكه‌كان په‌يوه‌ندي زۆريان به‌ ئۆرگانه‌كاني له‌شه‌وه‌ هه‌يه‌ به‌ تايبه‌تي گورچيله‌ و به‌هۆي ئه‌وه‌ي كه‌ گورچيله‌ به‌رپرسي فڕێداني خۆراكه‌ زيانبه‌خشه‌كاني له‌شن، په‌يڕه‌و كردني سيستمێكي خۆراكي ته‌ندروست كاريگه‌ري له‌سه‌ر گورچيله‌كان ده‌بێت.

رۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ي 6ـ 8 په‌رداخ ئاو له‌ زستان و 8ـ 10 په‌رداخ له‌ هاويندا سودي بۆ ته‌ندروستي  گورچيله‌كان ده‌بێت، چونكه‌ ئاو ماده‌ ژه‌هراويه‌كان و زياده‌كاني له‌ش توند ده‌كات و به‌ ئاساني له‌ گورچيله‌كان ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌.

هه‌روه‌ها زۆر خواردني پرۆتين و نايترۆجين بۆ گورچيله‌كان زياني هه‌يه‌ كه‌ له‌ دانه‌وێڵه‌كاني وه‌ك فاسۆليا و نۆكدا هه‌يه‌.

 

رۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ي 6ـ 8 په‌رداخ ئاو له‌ زستان و 8ـ 10 په‌رداخ له‌ هاويندا سودي بۆ ته‌ندروستي گورچيله‌كان ده‌بێت، چونكه‌ ئاو ماده‌ ژه‌هراويه‌كان و زياده‌كاني له‌ش توند ده‌كات و به‌ ئاساني له‌ گورچيله‌كان ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌.

ئه‌م پسپۆڕانه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شدا ده‌كه‌ن كه‌ زۆر خواردني گۆشتي سوور به‌هۆي بووني ئه‌سيد ئوريكي به‌رز ده‌بێته‌ هۆي فشار خستنه‌ سه‌ر گورچيله‌كان و مه‌ترسي ده‌خاته‌ سه‌ريان.

به‌هۆي ئه‌وه‌ي كه‌ نيشانه‌كاني نه‌خۆشي گورچيله‌ به‌ ئاساني ده‌رناكه‌وێت، بۆيه‌ پێويسته‌ هه‌ر 6 مانگ جارێك سه‌رداني پزيشك بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ي ئه‌گه‌ر كێشه‌يه‌كي بچووكيش هه‌بێت، هه‌نگاوي پێويست بنێين تا زيان به‌ گورچيله‌كانمان نه‌گات.