• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 194
  • سێ شەممه 20/12/1392
  • رۆژژمێر :

به‌م خۆراكانه‌ ئازاري رۆماتيزم چاره‌سه‌ر بكه‌ن

ئه‌وانه‌ي تووشي رۆماتيزم ده‌بن زۆربه‌ي به‌ ده‌ست ئازاره‌كه‌يه‌وه‌ ده‌ناڵێنن. لێره‌دا ئاماژه‌ به‌و خۆراكانه‌ ده‌كه‌ين كه‌ بۆ هێور كردنه‌وه‌ي ئازاري رۆماتيزم به‌سودن:

1ـ مۆز: 

مۆز ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پۆتاسيۆم كه‌ ده‌بێته‌ هۆي به‌هێز بووني ئێسك و ئازاري رۆماتيزم كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

2ـ تووي ره‌ش:

تووي ره‌ش جگه‌ له‌ تامه‌ خۆشه‌كه‌ي ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئه‌نتي ئۆكسان و سيستمي به‌رگري له‌ش به‌هێز ده‌كات و ئه‌وه‌ش هه‌وكردني جومگه‌كان ناهێڵێت.

3ـ ماسي:

ماسي ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئۆمێگا3 و ئازار و هه‌وكردني تووشبواني رۆماتيزم ناهێڵێت.

4ـ چاي سه‌وز:

تايبه‌تمه‌ندي دژه‌ هه‌وكردني هه‌يه‌ و  ئازاري و نيشانه‌كاني رۆماتيزم كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

5ـ ئاوي پرته‌قاڵ:

ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤيتامين C كه‌ ده‌ورێكي كاريگه‌ر ده‌بينێت له‌ گه‌شه‌ كردني كڕكڕاگه‌كاندا و كه‌مي ئه‌م ڤيتامينه‌ ئاسه‌واري نێگه‌تيڤي له‌سه‌ر ئيسك و ددان و كڕكڕاگه‌كان داده‌نێت.

‌ NRT2