• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 308
  • چوار شەممه 13/1/1393
  • رۆژژمێر :

14 هۆكار ناچارت دەكات رۆژانە خەيار بخۆيت

لەسەر بيرۆكەي خۆپاراستن باشترە لەچارەسەركردن، شارەزاياني بواري خواردەمەني رايدەگەيەنن خەيار لەپلەي چوارەمي ليستي سەوزەدايە كەبەرێژەيەكي زۆر دەچێنرێت و بەباشترين خۆراك دادەنرێ تا مرۆڤ لەتەندروستييەكي باش و گەنجێتييدا بهێڵێتەوە.شارەزايان 14 هۆكاريان دياريكردوە كەوادەكات مرۆڤ ناچاربێت رۆژانە خەيار بخوات لەوانە:

1-شێي پێويست بۆ لەش پەيدا دەكات بەتايبەت كاتێ بەهۆي سەرقاڵييەوە فرياي ئاو خواردنەوە نەكەوتيت چونكە خەيار 90%ي ئاوە بۆيە پێداويستي لەش دابين دەكاتپ.

2-بەرگەي گەرما دەگرێت: هاوكاري لەش دەكات بۆ دابەزاندني پلەي گەرماي ناوەوەو دەرەوەو پاراستني پێست لەهەڵاوسان و ئاوساني چاو و سوتان بەهۆي تيشكي خۆر و هەوكردنەوە.

3-ژەهرەكان لادەبات: بەهۆي زۆري رێژەي ئاوەوە لەخەياردا دەبێتە هۆي دەركردني ژەهرەكان لەنێو لەشدا لەرێي پاشەڕۆوە، باشترين چارەسەرە بۆ بەردي گورچيلە و دابەزاندني رێژەي كۆليسترۆڵ.

4-سەرچاوەي ڤيتامينە: زۆربەي ئەو ڤيتامينانەي تێدايە كەلەش پێويستييەتي بەتايبەتي ڤيتامين (A)و (C) بۆ بەهێزكردني سيستمي بەرگري لەش و پێداني وزەي پێويست.

5-سەرچاوەي كانزا گرنگەكانە: رێژەيەكي زۆري كانزاي پۆتاسيۆم و مەگنيسيۆم و سيليكۆني تێدايە.

6-هاوكارە لەپرۆسەي هەرسكردن و كێشي لەش دادەبەزێنێت.

7-چاو بەهێز دەكات و رێگر دەبێ لەهەڵاوساني چاو.

8-رووبەرووي شێرپەنجە دەبێتەوە، چونكە سێ رەگەزي سەرەكي مادەي دژە ئۆكساندني تێدايە مەترسييەكاني توشبون بەنەخۆشيەكاني شێرپەنجەي هێلكەدان و مەمك و رەحم و پرۆستات كەمدەكاتەوە.

9- چارەسەري نەخۆشي شەكرەيە: چونكە هۆرمۆنێك لەخەياردايە كەخانەكاني پەنكرياس پێويستيان پێيەتي بۆ بەرهەمهێناني ئەنسۆلين.

10-بۆني ناودەم خۆش دەكات و بەكتريا و ميكرۆب دەكوژێت.

11-چارەسەرێكي كاريگەرە بۆ قژ و نينۆكەكان چونكە رەگەزي سيليكاي تێدايە

12-هەوكردني جومگەكان كەمتر دەكاتەوە چونكە سەرچاوەيەكي باشي رەگەزي سيليكايە13-دەتپارێزێت لەسەرگێژخواردن و سەرئێشە.

14-گورچيلە دەپارێزێت: ئاستي ترشي يۆريك لەلەشدا كەم دەكاتەوەو ميز زياتر بەمرۆڤ دەكات چونكە رێژەيەكي زۆري ئاوي تێدايە و ناهێڵێت بەرد دروست بێت تێيدا.

ته‌ندروستي

SNNC