• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 223
  • سێ شەممه 20/12/1392
  • رۆژژمێر :

  كەمي ئاسن ئەگەري تووشبوون بە نەخۆشييەك زياددەكات

لە توێژيەوەيەكدا كە لە زانكۆي ئيمپيرياڵي شاري لەندەن ئەنجامدراوە دەركەوتووە كەمي ئاسن لە خوێندا دەبێتەهۆي زياددكردني ئەگەري تووشبوون بە جەڵتەي دەماغ.بەپێي ئامارەكان ساڵانە نزيكەي (15) مليۆن لە جيهاندا تووشي جەڵتەي دەماغ دەبن و (6) مليۆنيان گيان لەدەستدەدەن  و نزيكەي پێنجيشيان بەتەواوي لە جووڵە دەكەون، هەروەها ماوەي چەندين ساڵە كەمي ئاسن وەكو مەتەڵێكي لێهاتووە بۆ توێژەران و نەيانزانيوە ئەو نەخۆشييە كاريگەري لەسەر جەستە چييە و زيانە تەندروستييەكاني چين.

بەڵام ئێستا ئەو توێژينەوەيەي لەندەن سەلماندوويەتي كەمي ئاسن دەبێتە هۆي خەستبوونەوەي خوێن و ئەوەش دەبێتەهۆي ئاسان گيراني بۆرييە خوێنەكاني مێشك و جەڵتەي دەماغ درووستدەكات.

شايەني باسە ئەو توێژينەوەيە لەسەر چەند نەخۆشێك كرا كە نەخۆشي بۆماوەي خەستبوونەوە و مەييني خوێنيان هەبوو و دەركەوت ئەو نەخۆشانەي كەمي ئاسنيشيان هەبوو زووتر تووشي جەڵتەي دەماغ دەبن و ئەگەري تووشبوون بەو نەخۆشييە زۆرە لەو جۆرە نەخۆشانەدا.د. كلێر شۆڤلين كە يەكێك بووە لە توێژەران ڕايگەياند " توێژينەوەكەمان سەلماندي پەيوەندييەكي پتەو لەنێوان كەمي ئاسن و ئەگەري تووشبوون بە جەڵتەي دەماغ هەيە و پێويستە ئەو نەخۆشانەي كەمي ئاسنيان هەيە بەزوويي خۆيان چارەسەر بكەن و نەهێڵن ئەو كەمييە تەشەنە بسەنێت، دەبێت توێژينەوەي زياتر ئەنجامبدرێت بۆئەوەي ئەنجامي ت

ته‌ندروستي

SNN: محمد تەهاوێژينەوەكەمان پشتڕاستبكرێتەوە."

ماکیرۆوەیڤ تووشی ئەم نەخۆشییانەت دەکات

ماکیرۆوەیڤ تووشی ئەم نەخۆشییانەت...

ماکیرۆوەیڤ تووشی ئەم نەخۆشییانەت دەکات
٢٥ نیشانەى تووشبوون بە زەهایمەر

٢٥ نیشانەى تووشبوون بە زەهایمەر

٢٥ نیشانەى تووشبوون بە زەهایمەر
سوودەکانی خواردنی کونجی

سوودەکانی خواردنی کونجی

سوودەکانی خواردنی کونجی
بۆچی پێویسته‌ له‌ ره‌مه‌زاندا خورما بخۆین؟

بۆچی پێویسته‌ له‌ ره‌مه‌زاندا خورما بخۆین؟

بۆچی پێویسته‌ له‌ ره‌مه‌زاندا خورما بخۆین؟
x