• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2163
  • شەممه 2/1/1393
  • رۆژژمێر :

به‌رزبونه‌وه‌ي‌ پله‌ي‌ گه‌رما زياترده‌بێت

توێژينه‌ويه‌كي‌ نوێ‌ ده‌ريخستوه‌ له‌ماوه‌ي‌ پازده‌ساڵي‌ رابردودا شه‌پۆله‌كاني‌ گه‌رما له‌ناوچه‌ جياوازه‌كاني‌ جيهاندا زۆرزياديكردوه‌.

ئه‌وزيادبونه‌ي‌ پله‌ي‌ گه‌رما كاريگه‌ري‌ گه‌وره‌و وێرانكاري‌ به‌دواي‌ خۆيداهێناوه‌ وه‌ك گۆراني‌ كه‌ش‌و هه‌واو زيادبوني‌ مردن‌و زيانگه‌ياندن به‌كشتوكاڵ‌و كه‌مبونه‌وه‌ي‌ ئاو.

گۆڤاري‌ وه‌رزي‌ “نيچه‌ر كلاي‌ متچينگ”‌ بڵاويكردۆته‌وه‌، داتاكان ئه‌وه‌يان ده‌رخستوه‌ زيادبونێكي‌ به‌رده‌وام هه‌يه‌ له‌پله‌ي‌ گه‌رماي‌ زه‌ويدا.

ئه‌وشه‌پۆلي‌ گه‌رمايه‌ له‌ساڵي‌ 2010 له‌روسيا بووه‌هۆي‌ مردني‌ 55 هه‌زار كه‌س‌و له‌ساڵي‌ 2003دا له‌ئه‌ورپا بوه‌هۆي‌ مردني‌ 66 هه‌زاركه‌س.

پاكستان ب يه‌كه‌مينجار له‌ساڵي‌ 2010 دا به‌رزترين پله‌ي‌ گه‌رماي‌ له‌قاڕه‌ي‌ ئاسيا تۆماركردو گه‌شته‌ 53.5 پله‌، له‌ئه‌وروپاو له‌به‌ريتانيا له‌ساڵي‌ 2003دا به‌رزترين پله‌ي‌ گه‌رماي‌ تۆماركه‌ 38.5 پله‌بوو هاوكات له‌ماوه‌ي‌ 15 ساڵي‌ رابردودا 56 وڵات پله‌ي‌ گه‌رماي‌ پێوانه‌يان تۆماركردوه‌.

زانايان هۆكاري‌ ئه‌وزيادبونه‌ي‌ پله‌ي‌ گه‌رميان بۆزيادبوني‌ پله‌ي‌ گه‌رماي‌ ژێرزه‌وي‌‌و پيسبوني‌ ژينگه‌و هه‌ڵمژيني‌ گه‌رماي‌ زياتري‌ زه‌رياكان گێڕايه‌وه‌.

هاوڵاتي‌