• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 621
  • یەكشەممه 11/12/1392
  • رۆژژمێر :

گه‌ڵايه‌ك و هه‌زار دەرمان!

سپێناخ روه‌كێكي يه‌ك ساڵيه‌ كه‌ گه‌ڵايه‌كي پان و سه‌وزي هه‌يه‌ و كاتێك باس له‌ كه‌مخوێني ده‌كرێت باشترين روه‌ك بۆ چاره‌سه‌ري ئه‌و دۆخه‌ خواردني سپێناخه‌ و پێويسته‌ له‌گه‌ڵ ليمۆي ترش يان پرته‌قاڵ بخورێت.

ـ دژه‌ شێرپه‌نجه‌يه‌: 

سپێناخ به‌هۆي گه‌ڵاي سه‌وزيه‌وه‌ خه‌سڵه‌تي دژه‌ شێرپه‌نجه‌ي هه‌يه‌ و رێگه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ي كۆڵۆن و گه‌ده‌ و پرۆستات و قورگ و هه‌ناسه‌دان و منداڵدان و سيه‌كان و .. ده‌گرێت. به‌ڵام نابێت ئه‌وانه‌ي تووشي ئاوساني جومگه‌كان و به‌ردي زه‌رداو بوونه‌ بيخۆن، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆي به‌رز بوونه‌وه‌ي رێژه‌ي نه‌خۆشيه‌كه‌يان.

ـ سپێناخ بۆ چاره‌سه‌ر كردني تينوێتي كاريگه‌ره‌ و ئازاري قورك ناهێڵێت و شۆرباي سپێناخ له‌گه‌ڵ گشنيژ بۆ چاره‌سه‌ر كردني ژانه‌سه‌ر به‌سوده‌. 

ـ كۆليسترۆڵي خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و باشترين چاره‌سه‌ره‌ بۆ ئه‌وانه‌ي كه‌مخوێنن.

ـ سپێناخ سه‌وزه‌يه‌كي به‌سوده‌ بۆ به‌هێز كردني ده‌ماره‌كان و به‌ شێوه‌ي كوڵاو بۆ نه‌خۆشي ته‌نگه‌نه‌فه‌سي و گيراني ده‌نگ زۆر كاريگه‌ره‌.

ـ له‌ش له‌ ژه‌هراوي بوون پاك ده‌كاته‌وه‌ و بۆ دابه‌زاندني تا به‌سوده‌ و هه‌وكردني بچووك چاره‌سه‌ر ده‌كات به‌تايبه‌تي هه‌و كردني سيه‌كان.

ـ سپێناخ و ته‌ندروستي ئێسك:

به‌هۆي بووني رێژه‌يه‌كي زۆري ڤيتامين  K بۆ ته‌ندروستي ئێسك به‌سوده‌ و به‌هێزي ده‌كات.

ـ سپێناخ و نه‌خۆشي دڵ و ده‌ماره‌كان:

بووني 2 ماده‌ي بتاكارۆتين و ڤيتامين  Cوه‌ك دژه‌ ئۆكسانێكي به‌هێز رێگه‌ له‌ رێژه‌ي زۆري كۆليسترۆڵي له‌ش ده‌گرن و رێگه‌ له‌ جه‌ڵته‌ي دڵ و مێشك ده‌گرێت.

ـ سپێناخ و قه‌بزي: 

به‌هۆي بووني ريشاڵه‌كان خێرايي هه‌رسكردني خۆراك له‌ گه‌ده‌دا زياد ده‌كات و بۆ ئه‌وانه‌ي دووچاري قه‌بزي ده‌بن زۆر به‌سوده‌. 

ـ چه‌ند سودێكي تريي سپێناخ:

سپێناخ بۆ چاره‌سه‌ر كردني هه‌و كردن به‌سوده‌  و چالاكي مێشك به‌هێز ده‌كات و بۆ ئه‌وانه‌ي كه‌ دووچاري ئاوي مرواري چاو بوون به‌سوده‌ و ته‌ندروستي چاوه‌كان ده‌پارێزێت. 

ـ سپێناخ سه‌رچاوه‌يه‌كي گرنگي ڤيتامين A ، B3 ، C و ئاسن و پۆتاسيۆم و رێژه‌يه‌كي زۆري ريشاڵه‌.