• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 165
  • چوار شەممه 14/12/1392
  • رۆژژمێر :

ئه‌و خۆراكانه‌ي ته‌مه‌ن درێژ ده‌كه‌ن

ـ سير ب‌هۆي بووني پێكهاته‌ي ئه‌ليسين تايبه‌تمه‌ندي  ئه‌نتي بيوتيكي هه‌يه‌ و ده‌بێته‌ هۆي دابه‌زاندني په‌ستاني خوێن و ئاستي كۆليسرۆلي خوێن و رێگه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌گرێت. 

ـ پياز: خه‌سڵه‌تي دژه‌ هه‌وكردني هه‌يه‌ و باكترياكاني ده‌م و ددان و پوكه‌كان له‌ناو ده‌بات و به‌رگري له‌ش به‌هێز ده‌كات به‌تايبه‌تي له‌ به‌رامبه‌ر ته‌نگه‌نه‌فه‌سي و زۆر بووني خانه‌ شێرپه‌نجه‌ييه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

ـ زه‌رده‌چێوه‌و بيبه‌ري ره‌ش دژه‌ ئۆكساني به‌هێزن و رێگه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشي دڵ ده‌گرن.

ـ سۆيا به‌هۆي پرۆتيني به‌رزيه‌وه‌ خۆراكێكي ته‌ندروسته‌ بۆ له‌ش و چه‌ندين كانزا و ريشاڵ و ڤيتامينه‌كاني له‌خۆ گرتووه‌.

ـ قارچ يان كوارگ سيستمي به‌رگري له‌ش به‌هێز ده‌كات به‌ تايبه‌تي له‌ به‌رامبه‌ر شێرپه‌نجه‌كان.

ـ ميوه‌ي وه‌ك تووتڕك و توي فه‌ره‌نگي و تووي ره‌ش و ترێي ره‌ش دژه‌ ئۆكسانن و ميوه‌ سووره‌كانيش رێگه‌ له‌ زه‌هايمه‌ر ده‌گرن و كۆليسترۆڵي و په‌ستاني خوێن داده‌به‌زێنن .

ـ چوكولاته‌ي تاڵ رێگه‌ هيلاكي و نه‌خۆشي دڵ ده‌گرێت و دژه‌ خه‌مۆكيه‌. 

ـ ماسي ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئۆمێگا3 و سودي بۆ سيستمي ده‌ماره‌كاني هه‌يه‌ و رێگه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌گرێت.هه‌فته‌ي 2ـ3 جار ماسي بخۆن.

ـ زه‌نجه‌بيل: به‌هۆي دژه‌ ئۆكساني ناويه‌وه‌ به‌سوده‌ بۆ رێگه‌ گرتن له‌ شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشي دڵ و رۆماتيزم و ئاوساني جومگه‌كان.

ـ چاي سه‌وز: دژه‌ شێرپه‌نجه‌يه‌ و رێگه‌ له‌ نه‌خۆشي دڵ و ده‌ماره‌كان ده‌گرێت و له‌ش له‌ ژه‌هراوي بوون پاك ده‌كاته‌وه‌. 

ـ  دانه‌وێڵه‌كان: ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ريشاڵه‌كان و نان و برنج و... پێويسته‌ له‌ سيستمي خۆراكي رۆژنه‌تان بگونجێنن.

ـ زه‌يتي زه‌يتون: ماده‌ي سه‌ره‌كي خۆراكيه‌ و هاوسه‌نگي له‌نێوان ئۆمێگا3 و 6 راده‌گرێت و رێگه‌ له‌ نه‌خۆشي دڵ ده‌گرێت.

ـ برۆكلي و سه‌وزه‌كان و ته‌ماته‌ و بيبه‌ر و چه‌وه‌نده‌ر و كوله‌كه‌ بۆ ته‌ندروستي له‌ش پێويستن و به‌هۆي رێژه‌ي كه‌مي كالۆري ناويانه‌وه‌، رێژه‌يه‌كي زۆري ريشاڵ و ڤيتامينه‌كاني له‌خۆ گرتووه. پێويسته‌ رۆژانه‌ 2 جار له‌ سيستمي خۆراكيتان بيكونجێنن.