• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 249
  • پێنج شەممه 8/12/1392
  • رۆژژمێر :

سووده‌کاني سێو به‌ پێێ ڕه‌نگه‌کاني

هه‌روه‌ک له‌ مێژه‌وه‌ وتراوه‌ يه‌ک سێو بخۆ له‌ ڕۆژێکدا و هيچکات پزيشك مه‌بينه‌، بۆيه‌ سێو يه‌کێکه‌ له‌ ميوه‌ به‌ سووده‌کان و پێويسته‌ ڕۆژانه‌ بخورێت، بۆ ئه‌مه‌ش لێڕه‌دا ده‌توانيت به‌ پێي ڕه‌نگه‌کاني، سووده‌کاني سێو بزانيت تا به‌رده‌وام بيت له‌ خواردنيان.

سێوي سه‌وز:

سوودێکي زۆري هه‌يه‌ بۆ جگه‌ر له‌ ماده‌ ژه‌هراوييه‌کان ده‌يپارێزێت، ڕێژه‌يه‌کي زۆر ماده‌ي دژه‌ ئۆکسانه‌کاني تێدايه‌ بۆيه‌ ئه‌گه‌ري توشبوون به‌ زۆربه‌ي شێرپه‌نجه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه‌،  له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوود هه‌يه‌ بۆ جێگيرکردني باري ده‌روني که‌سه‌که‌ له‌ دڵته‌نگي ده‌يپارێزێت، ڕێگه‌ له‌ خوێن به‌ربوون ده‌گرێت.

سێوي سور:

کاريگه‌رييه‌کي زۆري هه‌يه‌ له‌سه‌ر دڵ و لووله‌خوێنه‌کان، بۆيه‌ باشتر وايه‌ ئه‌و که‌سانه‌ي ته‌مه‌نيان زۆره‌ ئه‌م جۆره‌ سێوه‌ زۆر بخۆن تا خۆيان بپارێزن له‌ جه‌ڵته‌ و نه‌خۆشييه‌کاني ديکه‌ي دڵ.

سێوي زه‌رد:

به‌ سووده‌ بۆ چاوه‌کان له‌ ماندوييه‌تي ڕزگاريان ده‌کات بۆيه‌ ئه‌و که‌سانه‌ي ماوه‌يه‌کي زۆر له‌سه‌ر کۆمپيوته‌ر کار ده‌که‌ن باشتر وايه‌ ئه‌م سێوه‌ به‌ به‌رده‌وامي  بخۆن.

-ته‌ندروستي

Baxcha

خه‌ندان -.dpuf