• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2170
  • پێنج شەممه 1/12/1392
  • رۆژژمێر :

ئه‌گه‌ر له‌ نێو نوێژدا ده‌س نوێژ بشکێ !

شه‌رع

پرسيار :

ئه‌گه‌ر که‌سێ نه‌توانێ ده‌س نوێژ هه‌ڵ بگرێ وه‌ له‌ نێو نوێژدا ده‌س نوێژي بشکێ  ده‌بێ چ بکا ؟

ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌خۆشێيکي واي بوو که‌ مێزي تکه‌ تکه‌ هاته‌ خوار يان نه‌يتوانێ به‌ر خۆي و باي گه‌ده‌ي بگرێ ؛ ئه‌وه‌ يان له‌ سه‌ره‌تاي کاتي نوێژێکدا ده‌توانێ ئه‌وه‌نده‌ي نوێژ خوێندنێک خۆي بگرێ يان ناتوانێ .

له‌ حاڵه‌تي يه‌که‌مدا :

ده‌بێ له‌و کاته‌دا نوێژه‌که‌ي بخوێنێ وه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نيا ئه‌وه‌نده‌ي کاتي واجبه‌کان بتوانێ خۆي بگرێ ، ده‌بێ ته‌نيا واجبه‌کان به‌ جێ بێنێت و کاره‌ مۆسته‌حه‌ببه‌کان وه‌کوو بانگ و قامه‌ت و قۆنووت به‌ جێ نه‌هێنێ .

به‌ڵام له‌ حاڵه‌تي دوه‌مدا :

ئه‌گه‌ر له‌ نێو نوێژدا چه‌ند جار مێزي لێ هاته‌ ده‌ر ، ئه‌وه‌ هه‌ر يه‌ک ده‌س نوێژ به‌سه‌ بۆي ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ نێو نوێژدا چه‌ند جار باي لێ هاته‌ ده‌ر ئه‌گه‌ر نه‌يتواني هێچێک له‌ نوێژه‌که‌ي به‌ ده‌س نوێژه‌وه‌ بخوێنێ ، ئه‌وه‌ ده‌توانێ به‌ يه‌ک ده‌س نوێژ چه‌ند نوێژ بخوێنێ ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ي که‌ تواناي خۆ گرتني هه‌بێت له‌ هه‌ر شتێ که‌ ده‌س نوێژ ده‌شکێنێ ( 1 ( .

که‌سێ که‌ زوو به‌ زوو خۆي پيس ئه‌کات ، بۆ به‌ جێ هێناني سۆژده‌ و  ته‌حياتێ که‌ له‌ بيري چوه‌ و بۆ نوێژي ئيحتيات که‌ ده‌بێ پاش نوێژ بيخوێنێ ئه‌گه‌ر دواي نوێژه‌که‌ي زوو به‌ زوو به‌ جێي هێنان ئه‌وه‌ ئيتر ده‌س نوێژي ناوێ .

به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانێ هێندێ له‌ نهوێژه‌که‌ي به‌ ده‌س نوێژه‌وه‌ بخوێنێ ، ئه‌گه‌ر بيه‌وێ دواي هه‌ر جار ده‌س نوێژ بگرێ زه‌حمه‌ت نيه بۆي‌ ، ده‌بێ کاسه‌ێيکي پڕ له‌ ئاو له‌ ته‌نيشتي خۆيدا دابنێ وه‌ پاش هه‌ر جار که‌ ده‌س نوێژي ده‌شکێ ده‌س نوێژ بگرێت و نوێژه‌که‌ي به‌م شێوه‌ تا کۆتايي بخوێنێ  ( 2 ) ،  به‌ڵام  ئاگار زه‌حمه‌ت بوو بۆي ده‌س نوێژ بگرێ په‌يتا په‌يت ، ئه‌وه‌ بۆ هه‌ر نوێژێک يه‌ک ده‌س نوێژ بگرێ ( 3 ) .

که‌سێ که‌ په‌يتا په‌يت خۆي پيس ئه‌کات ، بۆ به‌ جێ هێناني سۆژده‌ و  ته‌حياتێ که‌ له‌ بيري چوه‌ و بۆ نوێژي ئيحتيات که‌ ده‌بێ پاش نوێژ بيخوێنێ ئه‌گه‌ر دواي نوێژه‌که‌ي زوو به‌ زوو به‌ جێي هێنان ئه‌وه‌ ئيتر ده‌س نوێژي ناوێ ( 4 ) .

ئاگادار کردنه‌وه‌ :

ئه‌مه‌ که‌ گۆتمان له‌ سه‌ر بير و ڕاي پێشه‌وا خۆمه‌يني ( ر . خ ) نووسراوه‌ .

په‌راوێزه‌کان :

[ 1 ] توضيح المسائل ( المحشى للإمام الخميني ) ، ب ‏1، ل : 183، پرسي 309 وه 310 .

[ 2 ] توضيح المسائل ( المحشى للإمام الخميني ) ، ب ‏1، ل 181، پرسي 306 ، پرسي 307 وه  پرسي 311 .

[ 3 ] توضيح المسائل ( المحشى للإمام الخميني ) ، ب ‏1، ل 182، پرسي 308 .

[ 4 ] توضيح المسائل ( المحشى للإمام الخميني ) ، ب ‏1، ل : 184، پرسي 312 .

به‌شي  ئه‌حکامي ئيسلامي  تبيان