• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 676
  • دوو شەممه 21/11/1392
  • رۆژژمێر :

پێنج وشه‌ مندال تێك ئه‌ شكێنێت

‌‌ خێزان يه‌كه‌م ده‌زگاي په‌روه‌رده‌كردني منداڵه‌ كه‌ تيايدا گه‌شه‌و نما ده‌كات و چاوي له‌ ئامێزيه‌وه‌ هه‌ڵدێنێت و تاكو گه‌وره‌ ده‌بێت و پشت به‌ خۆي ده‌به‌ستێت، پاش ئه‌وه‌ ده‌گات به‌ ده‌زگاي دووه‌م كه‌ ئه‌ويش خوێندنگايه‌ و ته‌واوكه‌ري ماڵه‌وه‌ي منداڵه‌كه‌يه‌، كه‌سايه‌تي منداڵيش هه‌ر له‌ماوه‌ي پێنج ساڵي يه‌كه‌مي سه‌ره‌تاييدا واته‌ له‌ناو خێزانه‌كه‌يدا بۆي دروست ده‌بێت و هێماكه‌ي ڕوون ده‌بێته‌وه‌.

به‌لام بيرتان نه‌چيت پينجوشه‌ هه‌يه‌ که‌سايه‌تي منداڵ تێک ده‌شکينێت:

1.دوعاکردن لێي به‌ مردن و نه‌خۆش که‌وتني.

2.وتني وشه‌ي تۆ بێ ئه‌قڵيت و له‌ هيچ تێ ناگه‌يت..

3.تۆ ته‌مه‌ڵيت هه‌رگيز چاک نابيت..

4.لێت ده‌ده‌م لێدانێک نه‌تبينيبێت له‌ ژيانتدا..

5. کێ ئه‌لێت تۆ منداڵي منيت؟

كه‌واته‌ زۆر گرنگه‌ خێزان گرنگي به‌و ئامراز و ڕه‌فتار و ڕێگا ته‌ندروستيانه‌ بدات كه‌ كه‌سايه‌تي منداڵه‌كه‌ي پێ گه‌شه‌ ده‌بێت و ده‌يكاته‌ لاوێكي پشت به‌ خۆ به‌ستوو و خاوه‌ن كه‌سايه‌تييه‌كي توندو به‌هێز و له‌هه‌مان كاتدا گونجاو و چالاك له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وروبه‌ري.