حه‌زره‌تي مه‌عسوومه ؛ زهينهبي دوه‌م
ميژوو بێژهري ئه‌م ڕاستيه تاڵهيه که ده‌سه‌ڵاتي بني ئۆمهيه و به‌ني عه‌بباس ، هه‌ر دوو له دۆژمناني سوێند خواردووي ويلايه‌ت و ئيمامهت بوون و ئه‌و دۆژمنايهتيهي به جه‌نايه‌تي جۆرا و جۆر پيشان ئه‌دا ؛ به‌و جياوازيه که ده‌سه‌ڵاتي به‌ني ئۆمهيه به ئاشکرا بوو بوو به شـمشێرێ بۆ دڵي بنه‌ماڵه‌ي ويلايه‌ت و له پيشان داني ئه‌و جنايهتانه ئه‌وه‌نده شلگير بوون که ئيتر حه‌تا باوک ، نهيئهوێرا به منداڵي بڵێ که له منداڵاني عه‌ليه ( س) .
به‌ڵام شێوه‌ي ده‌سه‌ڵاتي به‌ني عه‌بباس ، ڕواڵه‌تي هێمن و ناوخۆي دۆژمنانهي هه‌بوو وه بڕێ جار خه‌ڵک ئه‌که‌وتنه به‌ر کاريگه‌ري ئه‌و هه‌ڵس و که‌وته دو ڕوانه‌وه و دهخڵهتيان .
خه‌ڵکي ئێران له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وين و سۆزێکي زۆريان هه‌بوو سه‌باره‌ت به ئالي به‌يت و ويلايه‌ت و حه‌تا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵت داري زۆردارانهي به‌ني عه‌بباس له وڵاتاني ئيسلامي ، ئه‌و سۆزهيان نه‌ده‌شارده‌وه . له‌م ناوه‌دا هێندێ که‌س له سه‌ر ئه‌و بڕوان که ئه‌وه به هۆي هاوسه‌رگيري پێشه‌وا حسه‌ين ( س) له گه‌ڵ کچي يهزدگردي سێيه‌مدا بووه ، به‌ڵام به‌ڵگه‌ي ميژوويي پيشان ئه‌دات که ئه‌م سۆز و ئه‌وينه ريشه‌ي خوايي هه‌يه .
ده‌گێڕنه‌وه کاتێک ئايه‌تي :
«ان يشا‌ء يذهبكم ايها الناس و يات باخرين و كان الله على ذالك قديرû
واته : " ئه‌ي خه‌ڵکينه خوا ئه‌گه‌ر مه‌يلي هه‌بێت ده‌توانێ ئێوه لا ببات و چينێکي تر بکاته جێ نشيني ئێوه و خوا له سه‌ر ئه‌و کاره توانايه "
هاته خوار بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ( ص) ، ئه‌و ده‌ستي خسته سه‌ر شاني سه‌لماني فارسي و فه‌رمووي :
" ئه‌وانه هاو وڵاتياني سه‌لمانن "
له ڕاستيدا پێغه‌مبه‌ر ( ص) به‌م وته‌يه داهاتووي خه‌ڵکي ئێراني پێش بيني کردوه و ئه‌رکي قۆرسي ئه‌واني دياري کردوه .
هۆي ديکه‌ي ئه‌وين و سۆزي خه‌ڵکي ئێران بۆ ئالي به‌يت ، دادخوازي ده‌رووني خه‌ڵکي ئێران و نادادوهري پاشا گه‌نده‌ڵه‌کان و ئه‌سته‌م کاره‌کاني ئه‌م وڵاته‌يه ؛ هه‌ر ئه‌و پاشا زۆردارانهي که قۆرئاني پيرۆز به نێوي مۆترێف و مۆستهکبێر ناويان ده‌بات . به شێوه‌ي گشتي هۆي سه‌ره‌کي ئه‌وين و سۆزي خه‌ڵکي ئێران بۆ ئالي به‌يت و بنه‌ماڵه‌ي پێشه‌وايي ، فيترهتي دادخوازانهي ئه‌وان و دادوه‌ري پێشه‌وا پاکه‌کان بووه .
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وين و سۆزێ که ريشه‌ي هه‌زار ساڵه‌ي هه‌يه ، دوور له هۆکاري ڕواڵه‌تي و نهمهني .
ده‌سه‌ڵاتي به‌ني عهبباسيش له‌م ئه‌وين و سۆزه ئاگادار بوون و ده‌يان زاني که به ديل گرتني پێشه‌وا مووساي کۆڕي جافر ( س) قيني خه‌ڵکي ئێران سه‌باره‌ت به به‌ني عه‌بباس هه‌ڵده‌ستێنێت و دژيان ده‌وستن و خه‌بات ده‌که‌ن و له نێويان ده‌به‌ن . له به‌ر ئه‌مه که‌وتنه بيري چارهێيک وه له‌وێڕا که له گه‌ڵ ئازايه‌تي خه‌ڵکي ئێران ئاگادار بوون ، شمشێر و شه‌ڕيان به چاره‌ي کار نهدهزاني و پيلاني جێنشيني زۆرهکاي پێشه‌وا عه‌لي کۆڕي مووساي ڕه‌زايان ( س) داڕشت .
به‌م پيلانه به ئازاره ، هه‌م مه‌ترسي خه‌باتي خه‌ڵکي ئێرانيان لا برد و هه‌م پێشه‌واي ههشتهميان گرته ژێر چاودێري و پێوه‌ندي خه‌ڵکيان له گه‌ڵ ئه‌و پچڕان و به‌م شێوه پێوه‌ندي له گه‌ڵ پێشه‌وا عه‌لي کۆڕي مووساي ڕه‌زايان ( س) زۆر سه‌خت کرد و خه‌ڵک ناچار بوون له ڕێگاي پياواني ده‌سه‌ڵات هه‌واڵي سه‌باره‌ت به پێشه‌وا ( س) به ده‌س بێنن .