پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع ) و دڕندهي ده‌سته‌مۆ !
له داێيک بووني پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع )
- زه‌لام ، له خوا بترسه !
- مه‌گه‌ر چيم کردوه ؟
- ئه‌ونده ئازاري مه‌ده .
- چ دهڵي ئافره‌ت ؟ ئه‌وه دۆژمني ئيمهيه .
- زمانت گاز بگره ، کام دۆژمن ؟ ئه‌و پێشه‌واي شێعه‌کانه . ئێستا که هه‌لێکي وا پێک هاتوه و سپاردوويانه به تۆ ، خزمه‌تي پێ بکه . منيش هه‌ر کارێکم له ده‌ست بێت بۆي ئه‌که‌م .
- نهحرير ، به تووڕه‌يي ته‌واشاي هاوسه‌ره‌که‌ي کرد و گۆتي :
- خهليفه داويهتي ده‌ست من و گۆتوويهتي نهێيڵم ئاوي خۆش له گهرووي بچێته خوار . ئێستا تۆ ئه‌ڵێي خزمه‌تي بکه‌ين ؟ به ڕاستي ئه‌قڵت ناته‌واوه .
- فه‌رماني خهليفه گرنگتره يان خزمه‌ت کردن به پێشه‌وا ؟ نهحرير ! ئێستا که له ماڵ زيندانيت کردوه ، ئه‌وه‌نده ئازاري مه‌ده ! ئه‌و که شه‌و و ڕۆژ خه‌ريکي خواپهرهستيه و ئازاري بۆ ميروولهش نيه . ئه‌وه بۆچ پاره‌ي خهليفه چاوتي کوێر کردوه و ڕاستي نابيني ! ؟
نهحرير ، هه‌نگاوێک هاته پێش و زيللهێيکي دا له هاوسه‌ره‌که‌ي . ئافره‌ت له پلهکانهکانهوه که‌وته خوار . نهحرير به تووڕه‌ييه‌وه گۆتي :
- سوێند به خوا ئهيخهمه به‌ر شێره دڕه‌نده و برسيهکان به بيخۆن .
- هاوسه‌ره‌که‌ي ده‌ستي نايه سه‌ر ڕوومه‌تي و فرمێسکي ڕژاند . کاتێک مێرده‌که‌ي له ماڵ چوه ده‌ر ، به ده‌نگێکي لاواز گۆتي :
- پياوه‌که واز بێنه له‌م کاره . سوێند به خوا له ئاکامي ئه‌م کارانه‌ت ئه‌ترسم .
نهحرير ئاوڕي لێ نه‌داوه ، شايهتيش ده‌نگي هاوسه‌ره‌که‌ي نه‌بيستبێت . درگاکهي به‌ست . چوو بۆ لاي خهليفه ، و گۆتي به خهليفه که ده‌يه‌وێت چي بکات و ئيزني لێ گرت که ئه‌و کاره خراپه بکات .
خليفهش بيري کرد که ئه‌و کاره يه‌ک تير و دوو نيشانه . هه‌م له ده‌ست پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع ) ڕزگاري ده‌بێت ، هه‌م خه‌ڵکي ئه‌و تۆمه‌ت بار ناکه‌ن به کۆشتني پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع ) . له ئاکامدا ڕه‌زامه‌ندي خۆي به‌و کاره‌ي نهحرير ده‌ربڕي .
ڕۆژي دوايي له‌و جێگادا که دڕندهکانيان به‌خێو ده‌کرد ، پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع ) خسته نێو چه‌ند شێري برسيهوه . ئه‌وانه‌ي که ئه‌مه‌يان له دوور ئه‌دي گۆمانيان ده‌کرد هه‌ر ئێستا ئه‌و شێرانه زکي پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع ) ده‌دڕن و ده‌يخۆن . ئه‌و گێانداره دڕندانه هاتن بۆ لاي پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع ) . پێشه‌وا ته‌نيا يه‌ک هه‌نگاو دوور بوو له‌وان . بۆيان پێوه کرد ، وه‌کوو پشيلهێيکي ده‌سته‌مۆ دانيشتن و کلکيان جۆڵاندهوه . پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع ) دهستێکي کێشا به سهريانا . دواي ئه‌وه هه‌ستا ڕوو به قيبله وه‌ستا و دوو ڕکات نوێژي خوێند .
بينهراني ئه‌م وه‌زعه به سه‌ر سووڕمانه‌وه ، هه‌روا وه‌ستا بوون و تهواشايان ده‌کرد و ده‌ميان کراوه بوو .
ئه‌ڵێي مردوو بوون . نهحرير فه‌رماني دا بيهێننه ده‌ر . هيچ که‌س نه‌چوو .
له ئاکامدا پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع ) خۆي هاته ده‌ر . نهحرير فه‌رماني دا بيبه‌نه‌وه بۆ ماڵ . هاوسه‌ره‌که‌ي نهحرير که خۆي ئه‌م وه‌زعه سه‌ر سووڕهێنهرهي چاو پێکه‌وتبوو ، چووه لاي مێرده‌که‌ي . مێرده‌که‌ي کاتێک چاوي که‌وت به ئافرهتهکهي . که‌ته بيري ئازارهکاني دوێنێ . سه‌ري داخست و دوور که‌وته‌وه .
سه‌رچاوه :
حيات پاکان ، ب ، مه‌هدي مۆحهدێسي