ديداري زەريف و کەري لە مونيخ
وتەبێژي وەزارەتي دەرەوەي ئەمريکا رايگەياند وەزيراني دەەروەي ئەمريکا و ئێران لە پەرواێزي کۆنفرانسي ئاسايشيي مونيخ لەگەڵ يەکتر ديداريان کرد.
بە پێي راپۆرتي هەواڵدەريي فارس، "جن ساکي" وتەبێژي وەزارەتي دەرەوەي ئەمريکا لە پەيامێکدا لەسەر تويتێر وتي کە جان کەري وەزيري دەرەوەي ئەمريکا و موحەممەد جەوادي زەيف وەزيري دەرەوەي ئێران لە پەراوێزي کۆبوونەوەي ئاسايشيي مونيخ ديداريان کرد.
وتەبێژي وەزارەتي دەرەوەي ئەمريکا رايگەياند وەزيراني دەەروەي ئەمريکا و ئێران لە پەرواێزي کۆنفرانسي ئاسايشيي مونيخ لەگەڵ يەکتر ديداريان کرد.
هەواڵدەريي رۆيتێرز هەروەها باسي ئەوەي کرد کە کەري بە هاوتاي ئێرانيي خۆي وتووە ئەمريکا درێژەدەدا بە داسەپاندني بايکۆتەکاني ئێستا.يەکێک لە بەرپرساني وەزارەتي دەرەوەي ئەمريکا سەبارەت بە ديداري کەري و زەريف وتي: جان کەري جەختي کردە سەر گرينگايەتيي دانوستاني دوولايەن بە نيازپاکيي و پێبەند بووني ئێران بە بەرنامەي هەنگاوي هاوبەش.ناوبراو وتيشي وەزيري دەرەوەي ئەمريکا هەروەها جەختي کرد کە واشەنگتۆن درێژە دەدا بە داسەپاندني بايکۆتەکاني ئێستا بەدژي ئێران.
کاناڵي ئاسمانيي سەحەر