7 خۆراكي خۆشه‌ويستي ددانه‌كان
جگه له شوشتني ددانه‌كان چه‌ندين خۆراك هه‌يه كه ده‌بێته هۆي پاراستني ده‌م و ددانه‌كان.
1ـ چا: چه‌ندين پێكهاته به ناوي پلي فنول له چاي ره‌ش و سه‌وزدا هه‌يه كه رێگه له گه‌شه‌ي باكتري ناو ده‌م ده‌گرێت.
توێژه‌راني زانكۆي ئيلينۆي شيكاگۆ ئه‌وه‌يان ده‌رخستووه كه ئه‌وانه‌ي رۆژانه 10 جار ده‌ميان به چاي ره‌ش ده‌شۆن كه‌متر دووچاري زه‌رد بووني ددانه‌كان ده‌بن.
2ـ په‌نير: به وته‌ي پسپۆڕان په‌نير ئه‌سيدي دروست كه‌ري چيني سه‌ر ددانه‌كان له‌ناو ده‌بات و جويني باكترياكاني ده‌م له‌ناو ده‌بات.
3ـ كشميش: رێگه له كلۆر بووني ددانه‌كان ده‌گرێت و كاريگه‌ري له‌سه‌ر گه‌شه‌ي ئه‌و باكتريانه ده‌بێت كه ده‌بنه هۆي نه‌خۆشي پووكه‌كان.
4ـ خۆراكه تورده‌كان: جوتني گێزه‌ر و سێ‌و و خه‌يار له‌ناو ده‌مدا ده‌بێته هۆي له‌ناو بردني چيني سه‌ر ددانه‌كان و يارمه‌تي پاك كردنه‌وه‌ي ددانه‌كان ده‌دات.
5ـ خۆراكي ده‌وڵه‌مه‌ند به ڤيتامين و كانزاكان: خۆراكي ده‌وڵه‌مه‌ند به كاليسيۆم وه‌ك په‌نير و بادام وسه‌وزه گه‌ڵا سه‌وزه‌كان و خۆراكي ده‌وڵه‌مه‌ند به فسفۆڕي وه‌ك گۆشت و هێلكه و ماسي ده‌توانن ميناي ددانه‌كان به‌هێز بكه‌ن و خواردنه‌وه گازداره‌كان ده‌بنه هۆي خوران و له‌ناو بردني ئه‌م مينايه.
6ـ بنێشتي به بێ شه‌كر: دواي نانخواردن جوتني بنێشت ده‌بێته هۆي ده‌رداني ترشه‌ڵۆكي ئاوي ناو ده‌م و باكترياكان له‌ناو ده‌بات.
7ـ شير: خواردنه‌وه‌ي كوپێك شير دواي خواردني شيريني و شه‌كرۆكه رێژه‌ي ئه‌سيدي ناو ده‌م كه‌م ده‌كاته‌وه و چيني سه‌ر ددانه‌كان ناهێڵێت و يارمه‌تي پاراستني ددانه‌كان ده‌دات.
nrt2