• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 815
  • چوار شەممه 18/10/1392
  • رۆژژمێر :

ئه‌و خۆراكانه‌ي ده‌بنه‌ هۆي دروستبووني ورگ.

 

‌‌ يه‌كێك له‌و كێشه‌ ته‌ندروستيانه‌ي تووشي ژنان و پياوان ده‌بێت بريتيه‌ له‌ دروستبووني ورگ و شۆڕبوونه‌وه‌ي كه‌ سيمايه‌كي ناشرين به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت.

له‌به‌رئه‌وه‌ي خۆراك يه‌كێكه‌ له‌ گرنگترين ئه‌و فاكته‌رانه‌ي كاريگه‌ريي هه‌يه‌ له‌سه‌ر ده‌روون و شێوه‌ي له‌شمان، به‌مه‌به‌ستي خۆپاراستن لێيان له‌ خواره‌وه‌ ئه‌و خۆراكانه‌ بناسه‌ كه‌ ده‌بنه‌هۆي دروستبووني ورگ:

- ئايس كريم: بڕێكي زۆر شه‌كره‌كاني تێدايه‌ كه‌ ڕێژه‌ي گلوكۆز و ئه‌نسۆلين به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌وه‌ش چه‌ورييه‌كان له‌ناوچه‌ي ورگدا كه‌ڵه‌كه‌ده‌بن.

‌‌

يه‌كێك له‌و كێشه‌ ته‌ندروستيانه‌ي تووشي ژنان و پياوان ده‌بێت بريتيه‌ له‌ دروستبووني ورگ و شۆڕبوونه‌وه‌ي كه‌ سيمايه‌كي ناشرين به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت.

- شيره‌مه‌نيه‌كان: شيره‌مه‌نيه‌كان يارمه‌تيده‌رن له‌ چوونه‌ژووره‌وه‌ي هه‌وا بۆناو له‌ش و كۆبونه‌وه‌ي له‌ كۆئه‌ندامي هه‌رسدا و به‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆي هه‌ڵئاوسان و گه‌وره‌بووني گه‌ده‌.

- خوارده‌مه‌ني سوره‌وه‌كراو: بڕێكي زۆر رۆني تێدايه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌وڵبده‌ خواردنيان كه‌مبكه‌ره‌وه‌ يان به‌ده‌ستي خۆت له‌ ماڵه‌وه‌ دروستي بكه‌ له‌ جياتي ئه‌وه‌ي بيانكڕيت.

- خواردنه‌وه‌ گازييه‌كان: به‌ دڵنياييه‌وه‌ ده‌بنه‌ هۆي گه‌وره‌بووني ورگو ته‌نانه‌ت دواي تێَپه‌ڕبووني 3 كاتژمێر به‌سه‌ر خواردنه‌وه‌يدا، له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌تا ده‌توانيت خۆت لێيان به‌دووربگره‌ يان له‌ رۆژێكدا ته‌نها يه‌ك كوپ بخۆره‌وه‌.

- ناني سپي: له‌به‌رئه‌وه‌ي بڕێكي زۆر چه‌وري تێدايه‌. ‌

تەندروستي-کوردی نیوز