• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2223
  • چوار شەممه 18/10/1392
  • رۆژژمێر :

سێ بنه‌ڕه‌تي ئيمان

ئيمانداري ته‌نيا به‌ وتار و ئيقراري سه‌ر زمان ناگاته‌ ئاستي بايه‌خ داري و ئه‌بێ به‌ کردار و کرده‌وه‌ ئاستي به‌رپرسياري مرۆڤي ئيماندار بکه‌وێته‌ به‌رچاو و جيا له‌وه‌ش چراي عه‌قڵ و زانين و خواناسين، ڕووناکي زۆرتر بخاته‌ سه‌ر ئيمانمان.

دياره‌ له‌ ناو بوار و مه‌يداني د‌ينداري و پارێز و به‌ڕێوه‌بردني ياساوڕێساکاني ئيمان و دينداري دا هێما و نيشانه‌ زۆرن بۆ ئه‌وه‌ي ئاستي به‌رزي ئيماني که‌سه‌کان ببينين. به‌ڵام بێ هيچ شک و گومانێک ئه‌و هێما و نيشانه‌گه‌له‌ وا به‌ پێي سه‌رچاوه‌کاني دين و ئايين له‌ لايه‌ن پێغه‌مبه‌ري گه‌ وره‌ي ئيسلام و گه‌وره‌پياواني ئايينه‌وه‌ دياري کراون، به‌ باشترين شێوه پێاسه‌يکي ڕاسته‌قينه‌ي ئيمانداري و دينداري ده‌خه‌نه‌ به‌ر ده‌ستمان.‌

ئيمام ڕه‌زا دروود و سڵاوي خواي لێ بێت له‌ باوکاني به‌رزه‌ناوي خۆي ئه‌گێڕێته‌وه‌ که پێغه‌مبه‌ري گه‌ وره‌ي ئيسلام حه‌زره‌تي محه‌مه‌د دروود و سڵاوي خواي له‌سه‌ر بێ،فه‌رموويه‌تي: (ئيمان  به‌ وتار و ئيقرار دێته‌ سه‌ر زمان و به‌ کردار و کرده‌وه‌ ده‌بينرێت و وه‌کوو زانست و ناسينێکه‌ وا به‌ عه‌قل پێک هاتبێت.)

ئيمانداري ته‌نيا به‌ وتار و ئيقراري سه‌ر زمان ناگاته‌ ئاستي بايه‌خ داري و ئه‌بێ به‌ کردار و کرده‌وه‌ ئاستي به‌رپرسياري مرۆڤي ئيماندار بکه‌وێته‌ به‌رچاو و جيا له‌وه‌ش چراي عه‌قڵ و زانين و خواناسين، ڕووناکي زۆرتر بخاته‌ سه‌ر ئيمانمان.

به‌ پێي ئه‌م گێڕانه‌وه‌ به‌رز و پوڕبه‌ها و بايه‌خ داره‌، ئيمانداري ته‌نيا به‌ وتار و ئيقراري  سه‌ر زمان ناگاته‌ ئاستي بايه‌خ داري و ئه‌بێ به‌ کردار و کرده‌وه‌ ئاستي به‌رپرسياري مرۆڤي ئيماندار بکه‌وێته‌ به‌رچاو و جيا له‌وه‌ش چراي عه‌قڵ و زانين و خواناسين، ڕووناکي زۆرتر بخاته‌ سه‌ر ئيمانمان.

زانياران و بيرمه‌نداني زانستي په‌روه‌رده‌ و ڕاهێنان له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ داکۆکي ده‌که‌ن که‌ باشترين شێوه‌ بۆ ئه‌وه‌ي منداڵانمان به‌ لاي کردار و خووي ديني و کرده‌وه‌و ڕه‌وشتي به‌رزدا ڕاکێش بکه‌ين، ئه‌وه‌يه‌ که‌ ڕه‌فتار و هه‌ڵس و که‌وتي دايک و باوک ڕه‌گه‌زي ئاشکراي ئيمانداري و پارێزي پێوه‌ ديار بيت.

سايتي ئاييني ڕووناک