• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 772
  • پێنج شەممه 5/10/1392
  • رۆژژمێر :

گرنگي‌ پاقله‌

پاقله‌ يه‌كێكه‌ له‌و جۆره‌ ڕوه‌كانه‌ي‌ سودي‌ بۆ ته‌ندروستي‌ مرۆڤ هه‌يه‌، له‌ناوچه‌ي‌ ئاسياي‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌ چاندني‌  بڵاوبۆته‌وه‌ ، به‌رزيه‌كه‌ي‌ نزيكه‌ي‌ (80)سم ده‌بێت ‌و ڕه‌نگي‌ سه‌وزه‌.

به‌پێي‌ زانياريه‌كاني‌ وه‌زاره‌تي‌ كشتوكاڵي‌ ئه‌مريكي‌، كه‌ ماڵپه‌ڕي‌ (منته‌ديات نه‌سيج) ئاماژه‌ي‌ پێده‌كات، پاقله‌ پێكدێت له‌ (پڕۆتين، كاربۆهيدرات، شه‌كر، چه‌وري‌، ڤيتامين‌و خوێي‌ كانزايي‌). 

سوده‌كاني‌: 

پاقله‌ يه‌كێكه‌ له‌و جۆره‌ ڕوه‌كانه‌ي‌ سودي‌ بۆ ته‌ندروستي‌ مرۆڤ هه‌يه‌، له‌ناوچه‌ي‌ ئاسياي‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌ چاندني‌ بڵاوبۆته‌وه‌ ، به‌رزيه‌كه‌ي‌ نزيكه‌ي‌ (80)سم ده‌بێت ‌و ڕه‌نگي‌ سه‌وزه‌.

1-پاقله‌ ڕێژه‌ي‌ شه‌كري‌ زياده‌ له‌خوێندا ده‌مژێت.

2-يارمه‌تي‌ ڕه‌وينه‌وه‌ي‌ هيلاكي‌ جه‌سته‌ ده‌دات.

3-بڕێكي‌ باش مادده‌ي‌ كيمياوي‌ تێدايه‌‌و دژي‌ نه‌خۆشي‌ شێرپه‌نجه‌ي‌ ناو ده‌مه‌.

4-سودي‌ بۆ دڵ هه‌يه‌ ‌و ڕێژه‌ي‌ كوليستڕوڵ ڕێكده‌خات.

5-ده‌بێته‌ هۆي‌ دابه‌زاندني‌ به‌رزي‌ په‌ستاني‌ خوێن.

6-خواردني‌ گوڵه‌كه‌ي‌ كاري‌ ميزه‌ڕۆ ئاسان ده‌كات.